فه‌رمانده‌ی میلیشیای شیعی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح له په‌رله‌مانی عێراق هادی عامری رایگه‌یاند كه ئه‌وان رێگه به‌وه ناده‌ن خاكی وڵاته‌كه‌یان به‌كاربهێنرێت به ئامانجی هێرشكردنه سه‌ر وڵاتێكی تر.
عامری له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ریفۆرمدا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چه‌ندین ئاسته‌نگیان هه‌یه كه پێویستی به تێپه‌ڕین هه‌یه له‌وانه بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له وڵات‌دا.
عامری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان رێگه به‌بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریكا ناده‌ن له عێراق و گوتی، ''عێراق نابێته شوێنێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر هیچ وڵاتێكی تر به سعوودیه‌شه‌وه. ده‌ستوور، رێگه به بوونی سه‌ربازی بیانی ره‌ت ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.