پۆلیس و سه‌رچاوه ته‌ندرووستییه‌كانی عێڕاق ده‌ڵێن پاسێكی هه‌ڵگری زیاره‌تكارانی ئێرانیی له‌ناو عێڕاق كراون به ئامانجی هێرشێكی چه‌كداریی.
به وته‌ی به‌رپرسانی عێڕاقیی ئه‌م پاسه به ده سه‌رنشینه‌وه له رێگه‌ی سامه‌ڕا به‌ره‌و به‌غدای پایته‌ختی عێڕاق ده‌ڕۆیشت كه له شارۆچكه‌ی به‌له‌دی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كرا به ئامانجی هێرشی چه‌ندین چه‌كدار و به هۆی ته‌قه‌ی چه‌كداره‌كانه‌وه حه‌وت زیاره‌تكاری ئێرانیی برینداربوون كه له‌ناویاندا دۆخی ئافره‌تێك زۆر خراپه.
شایه‌نی باسه كه به‌رپرسانی عێڕاقیی به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ناویان ئاشكرا نه‌كرێت ئه‌م هه‌واڵه‌یان بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا كردووه و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه تا ئێستا هیچ گروپێك به‌رپرسیارێتیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.