باڵیۆزی ڤێنیزوێلا له عێراق، جۆناتان ڤێلاسكۆ رامیرێز رایگه‌یاند كه له نیكۆلاس مادورۆ جیابووه‌ته‌وه و دانی ناوه به سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن، خوان گوایدۆ وه‌ك سه‌رۆكی كاتی.
ئه‌مه یه‌كه‌م باڵیۆزی ڤێنیزوێلا-یه كه له وڵاتانی عه‌ره‌بی له سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته نیكۆلاس مادورۆ جیاده‌بێته‌وه و پشتیوانی له خوان گوایدۆ ده‌كات.
جۆناتان ڤێلاسكۆ رامیرێز له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له ئینته‌رنێت بڵاویكردووه‌ته‌وه گوتوویه‌تی: "تاكه شوێنی ئێمه، چوونه پاڵ گه‌ل و ده‌ستوور و په‌رله‌مانی ڤێنیزوێلا-یه، ئه‌ندازیار خوان گوایدۆ ئه‌رك و مافی ده‌ستووری ھه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به سهركۆمار".
باڵیۆزی ڤێنیزوێلا له عێراق ئه‌وه‌شی گوتووه "خوان گوایدۆ، تۆ رێچكه‌یه‌كی راست و دروستت له مێژوو و خه‌ڵك و ده‌ستوور گرتووه‌ته‌به‌ر، نیكۆلاس مادۆرۆ و چه‌ته و داروده‌سته‌كانی له ده‌سه‌ڵات، ھه‌موو ھێڵه‌كانیان به‌زاندووه".
له ٢٣ی مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا، ڤێنیزوێلا رووبه‌ڕووی قه‌یران بووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی خوان گوایدۆ خۆی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ناساند و داننانێت به شه‌رعیه‌تی نیكۆلاس مادورۆ وه‌ك سه‌رۆكی وڵات.
قه‌یرانی ڤێنیزوێلا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شكردووه، به‌و پێیه‌ی ھه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا، كۆلۆمبیا، پیرۆ، ئیكوادۆر، پاراگوای، به‌ڕازیل، چیلی، په‌ناما، ئه‌رجه‌نتین، كۆستاریكا و گواتیمالا دانیان ناوه به خوان گوادیۆدا وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی ڤێنیزوێلا. له لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه له‌نێویاندا رووسیا و چین، ھێشتا نیكۆلاس مادورۆ وه‌ك سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا ده‌ناسن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.