Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 10:36

ئەنەکەسە هەڵوێستی خۆی لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام رادەگەیەنێت

سبەی ئەنجوومەنی نشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) كۆده‌بێتەوە
کوردستان TV
100%

بەرپرسی نوێنەرایەتیی ئەنەكەسە لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی لە كۆبوونەوەیەكدا ئەنەكەسە هەڵوێستی خۆی لەبارەی چەند پرسێكەوە دەخاتە روو، لەوانەش دروستكردنی ناوچەی ئارام و داخستنی بارەگاكانی لە رۆژئاوا.

‌نەواف حەسەن، بۆ ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستان گوتی" بڕیارە سبەی هەینی ئەنجوومەنی نشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) كۆ ببێتەوە، بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆمان لەبارەی ئەو گۆڕانكارییانەی لە ڕۆژئاوا روو دەدەن بخەینە روو، ئەو پرسە گرینگانەیش كە بڕیارە هەڵوێستی خۆمانیان لەبارەوە دەرببڕین، كردنەوەی بارەگاكانمان و هەروەها دروستكردنی ناوچەی ئارامە لە رۆژئاوادا".

بەرپرسی نوێنەرایەتیی ئەنەكەسە لە هەرێمی كوردستان، روونیشی كردەوە، زیاتر لە پەنجا بارەگای ئەنەكەسە لە رۆژئاوای كوردستان و، هەروەها بارەگای پارتەكانی نێو ئەنەكەسە كە دەوروبەری چل بارەگان‌، تاوەكو ئێستا داخراون و هیچ بڕیاریش بۆ كردنەوەیان نەدراوە.

لەبارەی هەڵوێستی ئەنەكەسە بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوا، حەسەن گوتی، دانوستان لەبارەی دروستكردنی ناوچەی ئارام بەردەوامە، لە پاش ساڵی 2014ـەوە وەك ئەنەكەسە داوای دروستكردنی ناوچەی ئاراممان كردووە بۆ رۆژئاوای كوردستان، كە لە ژێر سەرپەرشتیی لایەنی نێودەولەتی بێت،‌ نەك دەوڵەتێكی هەرێمی، چونكە پێویستە و گرینگیی خۆیشی هەیە". 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.