هاوینی ساڵی رابردوو له به‌سره به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له‌م شاره ده‌ستی پێكرد، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەبەوە دەكات، سەرجەم ئەو چارەسەرانەی حكومەتی فیدراڵی پیادەی كردوون، كاتی بوون، بۆیە ترسی ئەوە هەیە هاوینی داهاتووش بەهەمان ئەو نەهامەتییانەدا بڕۆنەوە.
ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە هۆشداری دەدات لە دووبارەبوونەوەی رووداوەكانی هاوینی رابردوو لە پارێزگاكەیاندا و دەڵێت، لەهاوینی ئەمساڵیشدا رەنگە هەمان دۆخی ساڵی رابردوو دووبارە ببێتەوە، چونكە چارەسەرەكانی حكومەت كاتی بوون.
سەباح بەزوونی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەبەوە دەكات، سەرجەم ئەو چارەسەرانەی حكومەتی فیدراڵی پیادەی كردوون، كاتی بوون، بۆیە ترسی ئەوە هەیە هاوینی داهاتووش بەهەمان ئەو نەهامەتییانەدا بڕۆنەوە.
بەزوونی ده‌ڵێت: حكومەت و پەرلەمان هیچ پاساوێكیان نییە بۆ ئەو دۆخە، چونكە داوامان لێ‌كردن ئەو زوڵمە لەسەرمان هەڵگرن و لە پڕۆژە یاسای بودجە پارەیەك بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە ستراتیژییەكان لە كەرتی كارەبا و ئاو و پەروەردە و خزمەتگوزارییەكان و دەستەبەركردنی هەلی كار تەرخان بكەن.
بەزوونی ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بڕیاری دا تانە لە پڕۆژەیاسای بودجە بدات، ئیتر دەكەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتی دادوەری، كە مافی پارێزگاكە بگێڕێتەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە دەشڵێت “پارێزگاكەمان هەموو شتێك پێشكەشی عێراق دەكات هەر لە نەوت و گەنجان و پرۆسەكانی ئازادكردنی وڵات، بەڵام لەبەرامبەردا گەنجەكانی نەخۆشییان پێشكەش دەكرێت و لە بەشە بودجەی خۆی بێبەش دەكرێت، بۆیە بژاردەی بە هەرێمبوون تائێستاش لەبەردەستە.
شایه‌نی باسه هاوینی ساڵی رابردوو له به‌سره به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له‌م شاره ده‌ستی پێكرد، دواتر حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو حه‌یده‌ر عه‌بادی چه‌ند بریارێكی ده‌ركرد له‌به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتوانه‌كه‌ی، به‌ڵام سەرجەم ئەو چارەسەرانەی حكومەتی فیدراڵی پیادەی كردوون، كاتی بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.