Erbil 7°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 22:58

به‌رپرسێکی عێراق به‌هۆی ئاڵای کوردستان به‌شداری له‌ کۆنفرانسێکی ئابووری نه‌کرد

پێشتر باڵیۆزی عێراق بووه‌ له‌ توركیا
کوردستان TV
#7
100%

باڵیۆزی عێراق له‌ ئه‌مسته‌ردام، به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ پاڵ ئاڵای عێراق و هۆڵه‌ندا، ره‌تیده‌كاته‌وه‌ به‌شداری له‌ كۆنفرانسێكی ئابووریدا بكات.

به‌گوێری هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری  شفق نیوز هاتووه‌، له‌ كۆنفرانسێكی ئابووریدا تایبه‌ت بوو به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا و تێیدا ئاڵای كوردستانیش دانرابوو، به‌ڵام هیشام عه‌له‌وی باڵیۆزی عێراق له‌م وڵاته‌ وه‌ك باس ده‌كرێت، ئه‌و باڵیۆزه‌ به‌ ئاماده‌كارانی كۆنفرانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، كه‌ به‌هۆی ئاڵای كوردستان به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌ ناكات. 

عه‌له‌وی پێشتر باڵیۆزی عێراق بووه‌ له‌ توركیا و هه‌ڵوێسته‌كانی دژی هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.