Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:36

ژن مه‌کوژن عه‌رشی خودا سه‌خڵت مه‌که‌ن

تاوه‌كو مرۆڤایه‌تی بمێنێ دڕنده‌ و شه‌رنگێزه‌كان هه‌رده‌مێنێن
کوردستان TV
100%

ن/ مه‌هدی حه‌سن

شانۆی ئافره‌ت له‌ دۆزخه‌دا نووسین وده‌رهێنانی (هیواسوعاد) من وای ده‌بینم كه‌ده‌ڵێ: له‌ وه‌ته‌وی مرۆڤ هه‌یه‌ و له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژی، تاوه‌كو مرۆڤایه‌تی بمێنێ دڕنده‌ و شه‌رنگێزه‌كان هه‌رده‌مێنێن و له‌سه‌ر رووی زه‌وی بڵاون ، ئه‌وان مرۆڤاییه‌تی  ده‌شێوێنن ، به‌ ناوی ئایین و پیاو سالاری و شه‌ڕف هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌ ناو ده‌بات كه‌،ئافره‌ته‌.

لای من سه‌ره‌تای بوون ئافره‌ته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاو له‌ ئافره‌ت ده‌بێت ، كه‌چی ئافره‌ت ده‌كوژێ ، وه‌ك دوو پشك بێچووه‌كانی هه‌ناوی دایكیان ده‌خۆن تاوه‌كو دروست ده‌بن و  له‌ناو سكی دایكیان دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بن به‌ بوونه‌وه‌ر.

له‌ سروشتی مرۆڤایه‌تی ئافره‌ت وا ده‌بینم كه‌چی ئافره‌ت داوای یه‌كسانی ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ خۆی بچووك كردنه‌وه‌ی ئافره‌ت.

لێره‌دا من نامه‌وێ باسی مانای وشه‌ و رسته‌كان بكه‌م من ده‌مه‌وێ قسه‌ له‌سه‌ر نمایش وه‌ك ده‌رهێنان بكه‌م.ده‌رهێنه‌ر هه‌وڵی داوه‌ كه‌ مانای بابه‌تی نمایشه‌كه‌ به‌ بینه‌ر بگات له‌رێگای پانتایی شانۆ ، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ده‌بینرێ و ده‌بیتیرێت و هه‌ستی پێده‌كرێت.

ktv

له‌ پانتایه‌كی بۆشی ره‌ش چه‌ندین تیشكی رووناكی كه‌له‌ كات و شوێنی جیاواز و ره‌نگی جیاواز و مه‌به‌ستی جیاواز به‌كارهاتوون ، تیشك ده‌خه‌نه‌ سه‌ر رووداوه‌كان ئه‌و رووداوه‌ی كه‌ ده‌رهێنه‌ر مه‌به‌ستیه‌تی له‌ رێگایانه‌وه‌ په‌یامه‌كه‌ی بگات، سه‌ره‌تا دروستكردنی ئه‌و رێره‌وه‌ی كه‌بینه‌ر تێیدا دێته‌ ناو هۆڵه‌كه‌ له‌وێدا كاری ده‌رهێنه‌ر به‌ دیارده‌كه‌وێت  بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی گورنجاو بۆ بینه‌ر دروست بكات ، رێره‌وێك تاریك دروست ده‌كرێت كه‌ جوڵه‌ی تابووته‌كانیش ده‌ست پێده‌كات له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به‌هه‌مان ره‌نگ و هه‌مان میوزیك ده‌ست پێده‌كات ، واتا جوڵه‌ی منی بینه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ره‌كان هه‌مان جوڵه‌یه‌ و هه‌مان كه‌ش و هه‌واو ره‌نگ  كۆنه‌ ستێكه‌ له‌ نێوان بینه‌ران و ئه‌كته‌ره‌كان .

ktv

ئه‌كته‌ره‌كان پێنج ئه‌كته‌رن ، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك رۆڵی كه‌سه‌یاتیه‌كی دیكه‌ ده‌گێرن ( رۆڵی خۆی ، دایك ، باوك ، مێرد،داعش ، بوك ، خه‌ڵك ، كۆمه‌ڵی بكوژ، ،برا)  من نامه‌وێ باس له‌ باشی و خراپی و گه‌یشتن و نه‌گه‌شتنی كه‌سایته‌كان  بكه‌م ، به‌ڵام وه‌ك بینه‌ر ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌م له‌ نماشه‌كه‌دا بینی كه‌ ئه‌گه‌ر كاری ده‌رهێنه‌ر نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت پێنج ئه‌كته‌ره‌ ببن به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر تر له‌م پێنج ئه‌كته‌ره‌ بۆ گه‌یاندنی نمایشه‌كه‌.

كه‌نمایشه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌سه‌كان خۆیان ده‌ناسێن له‌وێدا چوار كاركته‌ر(دوعا، ئه‌ڤین ، سۆزان ، چنار) دوانیان ئێزیدین ویه‌كێكیان  ئیسلامه‌ ، ئه‌ویتریان مه‌سیحی، به‌ڵام ناوی ئایینه‌كان ناهێنن واتا ئاینه‌كانیان له‌لا گرنگ نییه‌ به‌قه‌د ئه‌وه‌ی مرۆڤ بوون و مرۆڤ نه‌بوون گرنگه‌ به‌ڵام به‌ ده‌نگی مه‌لای مزگه‌وت . زه‌نگی كڵێسا ، قسه‌كردن ، یان دیالۆگی كاركته‌ره‌كان ده‌چێته‌ سه‌ر ئاین.

مه‌به‌ستمه‌ بڵێم ئه‌وه‌ مرۆڤه‌ خۆی له‌پشتی ئاییه‌نكان ده‌شارێته‌وه‌ كرده‌ى ناشرینه‌كان له‌م رێگایه‌وه‌ به‌دیار ده‌خات ئاین به‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌كات ، له‌ كاتێكدا ئاین بۆ كۆمه‌ڵگا هاتووه‌ نه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی خراپ بهێندرێته‌ نێو كۆمه‌ڵگا.

ktv

سه‌ره‌تا چوار تابووت ده‌بینرێت جوڵه‌ ده‌كه‌نه‌ و تێده‌په‌ڕن و ده‌ڕۆن له‌ چه‌شنی فارغۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر  بیان بینن كه‌ تێده‌په‌ڕن و ئێره‌ جێده‌هێڵن  ئه‌وان به‌ته‌نیا خۆیان ده‌ڕۆن ،ئێمه‌ش به‌ ته‌نیا خۆمان ده‌مێنینه‌وه‌ ، هه‌مان تابووت ده‌بن به‌دیكۆر هه‌مان تابووت دیكۆری مزگه‌وت و كڵێسامان نیشان ده‌ده‌ن و ماڵی پێدروست ده‌كرێت وه‌ك كه‌لووپه‌لی ناو ماڵ ده‌بیندرێن كه‌ ئه‌كته‌ره‌كان له‌سه‌ری داده‌نیشن.

بوونی (كفن) ئه‌وه‌ په‌رۆ سپیه‌یی ده‌خرێته‌ سه‌ر تابووته‌كان هه‌ر ئه‌م پارچه‌ كفنه‌ سپیانه‌ ده‌كرێن به‌ به‌شێك له‌ دیكۆر هه‌ڵده‌واسرێت ده‌كرێت به‌عه‌با و ئافره‌ته‌كان له‌شی خۆیان پێ داده‌پۆشن ده‌كرێت به‌سه‌ر پۆش...

مه‌به‌ستمه‌ بڵێم ده‌هێنه‌ر چۆن كاری له‌سه‌ر ئه‌كته‌ره‌كان كردووه‌ رۆڵی جیاواز بگێرێن به‌هه‌مان شێوه‌ مانای جیاوازی به‌كه‌لوپه‌له‌كان داوه‌ كه‌ له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ده‌بینه‌رێن كاری ده‌رهێنه‌ره‌ كه‌ چوار ئه‌كته‌ر ده‌كات به‌ چوار ده‌روێشی پاك كه‌ زیكری خودا ده‌كه‌ن له‌ كاتێكدا ئه‌كته‌ره‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه‌ به‌ تۆمه‌تی بێ شه‌رفی و له‌ داب و نه‌ریت لادراو ده‌كوژرێن ..كه‌چی ده‌رهێنه‌ر ده‌ڵی سه‌ر لێشێواویه‌كه‌ لێره‌وه‌ ده‌ستی پێكرد!! یه‌كێ له‌ ئه‌كته‌ره‌كان ده‌ڵێ: (بێ ئابڕویان كردم ) له‌گه‌ڵ ده‌نگی ده‌ف و جوڵه‌ی ده‌روێش ده‌ست پێده‌كات كرده‌یه‌كی تری ده‌رهێنه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوه‌راستی نمایشكه‌ دوای دیالۆگێكی زۆر و نیشاندانی ئازارو ناخۆشی ، هه‌ناسه‌یه‌ك ده‌داته‌ بینه‌ر ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی یاریه‌ك كه‌ ئه‌كته‌ره‌كان ده‌یكه‌ن كه‌ دوعا دروستی ده‌كات و ده‌ڵێ: (عاشق بووم) ئه‌م دیمه‌نه‌و هه‌ناسه‌یه‌كه‌ بۆ بینه‌ر كه‌ كاتێكی كه‌م ناخۆشییه‌كان به‌جێ بهێڵێ به‌پێكه‌نین و گه‌مه‌یه‌كی كچانه‌ كه‌ ده‌یه‌وێ ، رۆمانسیانه‌ نێهێنیه‌كی بدركێنی ، به‌ڵام دیسان ئازارو خه‌م كۆتایی پێ دێنێته‌وه‌ ، واتا ده‌مانهێنێته‌وه‌ نێو هه‌مان بابه‌ت.

ktv

سه‌ماكردن هه‌میشه‌ بۆ خۆ تاڵ كردنه‌وه‌یه‌ له‌ كاتی گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات هه‌ركاركته‌ره‌ێك له‌ كاره‌كته‌ره‌كان ده‌چێت سه‌ما ده‌كات خۆی له‌ خه‌م و ئازاره‌كان داده‌ماڵێَت كه‌چی ناتوانێ له‌ نێو سه‌ماكه‌دا باسی ئازاره‌كانی ده‌كات كه‌ یه‌كێكیان ده‌ڵێ: ژن مه‌كوژن عه‌رشی خودا سه‌خڵه‌ت مه‌كه‌ن.

ktv

له‌ كۆتایی دا ده‌ڵێم واتای ده‌قی نمایش له‌گه‌ڵ ده‌قی نووسه‌ر زۆر جار دوو ده‌قی جیاوازن هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر ده‌قه‌كه‌ خودی ده‌رهێنه‌ریش بینووسی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شانۆ جگه‌ له‌ وشه‌ و رسته‌ی نوسه‌ر دیویكی تره‌ ئه‌ویش پرۆسه‌ی ده‌رهێنانه‌ كه‌كاری ده‌رهێنه‌ره‌ كۆی ئه‌و بینین و به‌ستنه‌یه‌ كه‌ دواجار بینه‌ر ده‌بیننێت ، ده‌رهێنه‌ر رۆحی به‌به‌ر ده‌قه‌كه‌ داوه‌.

 كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.