Erbil 16°C شەممە 23 تشرینی دووەم 09:53

فراکسیۆنی پارتی: ئیدریس بارزانی گیانلەسەردەستێکی خاکی کوردستان بوو

لە یادی 32 ساڵەی کۆچی دوایی کاک ئیدریس بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

 

فراکسیۆنی پارتی  دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی هه‌میشه‌ له‌یاد ئیدریس بارزانی په‌یامێكی راگه‌یاند و ده‌ڵێت: ئیدریس بارزانی، پەروەردەی دەستی بارزانی نەمری رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان بوو، سەرکردەیەکی ئاشتیخواز و گیانلەسەردەستێکی خاکی کوردستان بوو.

32 ساڵ بەر لە ئێستا، گەلی کورد سەرکردەیەکی بە ئەمەک و خەمخۆرێکی لەدەست دا. ئیدریس بارزانی، کە پەروەردەی دەستی بارزانی نەمری رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان بوو، سەرکردەیەکی ئاشتیخواز و گیانلەسەردەستێکی خاکی کوردستان بوو.

لە یادی کۆچی دوایی کاک ئیدریس بارزانیدا، کە ئەندازیاری ئاشتەوایی ناو ماڵی کوردستان بوو و خاوەنی بیرۆکەی بەرەی کوردستانی لە دژی رژێمی بەعس بوو، هیوادارین لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان هەرچی زووە بگەنە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی ئێستا گەلەکەمانی پێدا تێدەپەڕێت.

دروود بۆ گیانی کاک ئیدریس بارزانی و ڕابه‌ری ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ییمان مستەفا بارزانی نه‌مرو تێکڕای شه‌هیدانی کورد و کوردستان.

فراکسیۆنی پارتی  دیموکراتی کوردستان
لە پەرلەمانی کوردستان
2019/1/30

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.