وەزارەتی گوستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند: هێڵی ئینتەرنێتی هەندێک ناوچە و لە ماوەی ڕابردوودا پەیوەندی بە تێکەڵبوونی فریکۆنسەکانی هێزی هاوپەیمانان هەبووە لەگەڵ فریکۆنسی هێڵەکانی ئەنتەرنێت و ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ئەو ئامێرانەی لە مزگەوتەکاندا بۆ مەبەستی پچڕاندنی هێڵی مۆبایل بەکاردەهێنرێن کاریگەری نەرێنییان لەسەر هێڵەکانی ئینتەرنێت هەبووە له‌م باره‌یه‌وه ئومێد محه‌مه‌د ساڵح – وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه:
له ماوه‌ی رابردوودا هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، كێشه و گرفتی ئینته‌رنێت و هه‌روه‌ها گله‌یی هه‌ندێك له هاووڵاتیانیان له‌باره‌ی گرانی نرخی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت خسته‌ڕوو.
له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن به دواداچوونمان بۆ ئه‌و كه‌یسه كردوو لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین ئاماژه بۆ چه‌ند خاڵێك بكه‌ین كه هۆكاری گرفته‌كه بوون:
1-دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق CMC ئه‌و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری كه‌ره‌سته و ئامێری بواری ئینته‌رنێتی ئاگاداركرده‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كاڵاكانیان به‌و كۆمپانیایانه بفرۆشن كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌بیانووی ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان له CMC وه‌رنه‌گرتووه و له حاڵه‌تی سه‌رپێچی كردنیان به 10 ملیۆن دۆلار سزاده‌درێن، بۆ نموونه كۆمپانیای (هواوی) هه‌ڵسا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان بۆ پێدانی ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت به كۆمپانیای (فاستلینك) .
2-داخستنی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ كاریگه‌ری نیگه‌تیڤی هه‌بوو له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئامێر و كه‌ره‌سته‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێته‌وه .
3-له هه‌ندێك شوێن تێكه‌ڵاوی فریكوینسی دروست ده‌بێت، بۆ نموونه فریكوینسی ئامێره‌كانی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ فریكوینسی زۆربه‌ی كۆمپانیاكان له هه‌ندێك ناوچه‌دا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیان پێوه‌كراوه‌و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنیان داوه.
4- له هه‌ندێك مزگه‌وت ئامێری Gammer دانراوه بۆ بڕین و وه‌ستاندنی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌ناو مزگهتهكاندا تا مۆبایله‌كان له‌كاربكه‌ون، ئه‌م ئامێره كاریگه‌ری له‌سه‌ر شوێنه‌كانی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتیش ده‌بێت، بۆیه له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن نووسراوی فه‌رمیمان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ن و رێگا له دانانی ئه‌و ئامێرانه بگیرێت.
5- سه‌باره‌ت به نرخی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت ئاماژه به ئۆفه‌ری هه‌ندێك له كۆمپانیاكان ده‌كه‌ین و به‌كارهێنه‌ر ئازاده كام ئۆفه‌ر هه‌ڵده‌بژێرێت:
ئۆفه‌ره‌كانی ئینته‌رنێت 5000 ، 10000، 15000، 20000، 25000، 39000، 50000، 75000 دینارن.
دوای به‌دواداچوونمان بۆ خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت و كۆمپانیاكانی ئه‌و بواره ، ئێستا به‌شی هه‌ره زۆری گرفته‌كان چاره‌سه‌ركراون و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی هێشتا چاره‌سه‌رنه‌كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.