Erbil 7°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 22:21

بەهۆی قەرەباڵغی هاووڵاتیان نه‌وتی ماڵان دابه‌ش نه‌کرا

سەرەڕای هاتنی ئاسایش و پۆلیس
کوردستان TV
#7
100%

بەهۆی قەرەباڵغی هاووڵاتیان لەترسی ئەوەی بەریان نەکەوێت ته‌نكه‌ری نه‌وتی ماڵان به‌ پڕی گه‌ڕایه‌وه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش نه‌كرا.

له‌ سه‌ید سادق دوای چاوەڕوانییەکی زۆر تانكه‌ری دابه‌شكردنی نه‌وت گه‌یشته‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌، بەڵام بەهۆی قەرەباڵغی هاووڵاتیان لەترسی ئەوەی بەریان نەکەوێت نەتوانرا کۆنترۆڵ بکرێت، هه‌ر كه‌سه‌و له‌ شوێنی خۆی به‌رمیلی ده‌هێنا پێشه‌وه‌ ئه‌مه‌ش ئاسته‌نكی دروست كرد بۆ دابه‌ش كردن، سەرەڕای هاتنی ئاسایش و پۆلیس ناچار بەپڕی گەڕایەوە و نه‌وته‌كه‌ دابه‌ش نه‌كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.