Erbil 19°C چوارشەممە 05 شوبات 15:39

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری کونسولخانه‌ی میرنشینی ئیمارات ده‌کات

په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات خرانه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رز نرخاند
کوردستان TV
100%


نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30/1/2019  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌  ئه‌حمه‌د ئه‌لمحێربی هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری كونسولخانه‌ى میرنشینی ئیماراتی عه‌ره‌بی له‌ هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا  ئه‌لمحێربی خۆشحاڵیی خۆی به‌ دیداری  سه‌رۆك وه‌زیران و كاركردنی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ و كار و چالاكییه‌كانیان له‌ ماوه‌ی ڕابردوو له‌ چوارچێوه‌ی هاوكاریكردنی وڵاته‌كه‌یاندا بۆ عێراق به‌تایبه‌تی له‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر له‌ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ ڕوو و سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگاكانی كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ كونسلخانه‌كانی جیهان له‌ هه‌ولێر.

لای خۆیه‌وه‌  سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و هاوكارییه‌كانی ئیماراتی عه‌ره‌بی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕووی مرۆییه‌وه‌ و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، دوا پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات خرانه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها باسیان له‌ قۆناغی دوای داعش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كرد و جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌‌ كه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كۆمپانیاكان بێن له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ چالاكی بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئه‌نجام بده‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.