له 2 نووسراودا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى كوردستان تایبه‌ت به‌هاوڵاتیانى پارێزگای هه‌ڵه‌بجه چه‌ند بڕیارێكى نوێى ده‌كرد
له‌بڕیاره‌كانی بهڕێوهبهرایهتیهكهدا هاتووه ، ئاماژه به‌فه‌رمانى وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێمان دراوه له‌مادده‌ى 4 له‌بڕگه‌ى 2 له‌یاسای وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌سه‌ر پێشنیاری پارێزگای هه‌له‌بجه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتى بڕیار درا :
1- هێنانه كایه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى هه‌له‌بجه له‌په‌یكه‌ری رێكخستنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم
2- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى پاسپۆرتى سلێمانى تایبه‌ت به‌هه‌له‌بجه له‌په‌یكه‌ری رێكخستنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى سلێمانى
3- ئه‌م فه‌رمانه له‌ڕۆژى ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم تایبه‌ت به‌پارێزگای هه‌له‌بجه ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئاماژه به‌فه‌رمانى وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێمان دراوه له‌سه‌ر پێشنیاری پارێزگای هه‌له‌بجه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتى بڕیار درا :
1- هێنانه كایه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕه‌گه‌زنامه و باری شارستانى پارێزگای هه‌له‌بجه له‌په‌یكه‌ری رێكخستنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم
2- هێنانه كایه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كارتى زانیاری پارێزگای هه‌له‌بجه له‌په‌یكه‌ری رێكخستنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم
3- هێنانه كایه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نشینگه‌ى پارێزگای هه‌له‌بجه له‌په‌یكه‌ری رێكخستنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم
4- ئه‌م فه‌رمانه له‌ڕۆژى ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق دانی دانا هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ى ڵه‌گه‌ڵدا بكرێت و دانی پێدانرا ، حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بڕیاری نوێ بۆ پارێزگای هه‌له‌بجه ده‌رده‌كات له‌نوێترین بڕیاردا هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى پاسپۆرت ، كارتى زانیاری ، نشینگه ، ڕه‌گه‌زنامه و باری شارستانى له‌هه‌له‌بجه بكرێته‌وه و هاوڵاتیان ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه مامه‌ڵه‌ى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن
![1](/sites/default/files/inline-images/1_106.jpg)
![1](/sites/default/files/inline-images/2_108.jpg)
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.