له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 30 ى 1 ى 2019 ، له باره‌گاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پێشوازى له شاندێكى لۆجستى سه‌ربازى سوپاى به‌ریتانیا له عێراق كرا كه پێكهاتبوون له كۆڵۆنێڵ جولى و مه‌یجه‌ر سكۆت و مه‌یجه‌ر فێركس.
رایده‌گه‌یه‌نن ، له‌و دیداره‌دا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى رێكخستنه‌وه‌ى بوارى لۆجستى و پاڵپشتى سه‌ربازى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرا، كه بوارێكى په‌یوه‌سته به هاوكاریكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه راشیده‌گه‌ێنێت ، شاندى میوان چه‌ند پێشنیار و سه‌رنجێكى پێویستیان سه‌باره‌ت به لۆجستى سه‌ربازى پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و مه‌شق هیواى خواست كه راوێژكارانى به‌ریتانى به‌رده‌وام بن له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له بوارى لۆجستیدا.
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.