Erbil 19°C چوارشەممە 05 شوبات 17:12

نۆ تۆمه‌تباری له‌ یاسا هه‌ڵاتوو ده‌ستگیر کران

په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ده‌ستگیركردنی 9 تۆمه‌تباری داواكراوی له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردوودا  له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیان ڕاگه‌یاند.

ڕاشیگه‌یاندووه‌ 3 له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه‌ ده‌ستگیركراون ته‌قه‌یان له‌ماڵێك كردووه‌ و هه‌ڵاتوون، دوای به‌دواداچوونی هێزه‌كانی پۆلیس و لێكۆڵینه‌وه‌ توانرا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی بازیانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌كانی (405/31 ) و (457) و چه‌ند مادده‌یه‌ك له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.