Erbil 19°C چوارشەممە 05 شوبات 16:55

به‌وێنه‌.. منالێکی شێوه‌ی ماسی له‌ سۆران له‌دایک بوو

دوای كاتژمێر و نیوێك گیانی له‌ ده‌ستدا
کوردستان TV
#7
100%

نه‌خۆشخانه‌ی  له‌دایكبوون و منداڵانی سۆران له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی نێردراوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ منداڵێكی شێوه‌ ماسی به‌ شێوه‌ی له‌دایكبوونی سروشتی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌دایك بووه‌ و دوای كاتژمێر و نیوێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوایی ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو نه‌خۆشێك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرد به‌ مه‌به‌ستی له‌ دایكبوونی كۆرپه‌كه‌ی، دوای داخڵبوونی له‌ هۆبه‌ی له‌دایكبوون منداڵێكی شێوه‌ ماسی بوو كه‌ ته‌نها یه‌ك قاچی هه‌بوو.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوایی ئه‌وه‌ی كۆرپه‌ تازه‌ له‌دایكبووه‌ شێوه‌ ماسییه‌كه‌ كاتژمێر و نیوێك ژیا، گیانی له‌ ده‌ستدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌دایك بووه‌.

نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی سۆران  داوا له‌ دایكانی دووگیان ده‌كات له‌ ماوه‌ی سكپڕیدا زیاتر سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكه‌ن بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان وكۆر په‌كانیان.

1ی

هه‌ژار عه‌لی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.