ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنەكەی هەرێم دابەش بكرێـت و كاتی دابەشكردنەكەشی لەدوای ووردبینی لە ناوەكان دەبێت.
سهرچاوهیهك له دارایی کۆمسیۆن ڕایگەیاندووه: دوای بڕیاری دابەشکردنی ئەو پارەیە لە ئێستادا سەرقاڵی ووردبینی کردنن لە لیستى ناوی ئەو کارمەندانەدا و وردبینى هەر پارێزگایەکیش تەواوبێـت پارەکەیان بەسەردا دابەشدەکرێـت، ئێستا سەرجەم لیستى ناوی کارمەندانی سەر سندوقەکان لە هەر چوار پارێزگاکەى هەرێم گەیشتوونەتە ئۆفیسی سەرەکی کۆمسیۆن لە هەولێر.
ئهوهشی ئاشكرا كردووه، هەر لە چوارچێوەى وردبینى کردنی ناوەکاندا سەرجەم لیستەکانى پارێزگاکان بەراورد دەکرێت لەگەڵ سیستمی تۆمارکراوی ئۆنلاین بۆ دەرکردنی ئەو ناوانەى بە هەر هۆکارێکەوەبێت نەیانتوانیوە ڕۆژى دەنگدان ئامادەى پرۆسەکەبن، لە ئێستادا وردبینی ناوی لیستەکانى پارێزگاکانى دهۆک و هەڵەبجە تەواوبووە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەى شێواز و کاتی خەرجکردنى پارەکە دیاریبکرێـت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.