Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 07:04

بزانه‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق چ داوایه‌کی له‌ بریتانیا کردووه‌ ..؟

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ له‌نده‌ن
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: عێراق نایه‌وێت ببێت به‌ گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێیه‌كان و داواشی له‌ به‌ریتانیا كرد له‌ میانی دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌دا پشتیوانی له‌ عێراق بكات.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ به‌رپرسی دۆسیه‌ی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جێگری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به‌ریتانیا و راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، كریستیان تێرنه‌ر كۆبووه‌وه‌.

نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، محه‌مه‌د حه‌لبوسی باسی له‌ په‌رۆشی عێراق بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی، ھه‌رێمیی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی ھاوبه‌ش و رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریی و ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ كاروباری ناوخۆدا، عێراق ھه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی، ھه‌رێمیی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پته‌وتر بكات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ "عێراق نه‌ك ھه‌ر نایه‌وێت ببێت به‌ گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێیه‌كان، به‌ڵكو ھه‌وڵ ده‌دات ببێت به‌ خاڵێك بۆ نزیكبوونه‌وه‌ و به‌یه‌كگه‌یاندنی ھه‌مووان.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر شه‌ڕه‌كانی عێراق دژبه‌ تیرۆر و گوتوویه‌تی "عێراق له‌ شه‌ڕه‌كانی دژبه‌ تیرۆر، سه‌ركه‌وتنی تۆماركردووه‌، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ به‌ یه‌كگرتوویی و یه‌كریزی عێراقییه‌كان و پشتوانی وڵاتانی دۆست به‌دیھاتووه‌، هه‌روه‌ها گرنگی  پشتیوانییه‌كان بۆ له‌ناوبردنی بیری توندڕه‌ویی، به‌رده‌وام بێت".

محه‌مه‌د حه‌لبوسی داواشی له‌ به‌ریتانیا كردووه‌ كه‌ له‌ میانی پڕۆسه‌ی دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ و به‌شداریكردنی كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا له‌و بواره‌، ھه‌روه‌ھا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆسه‌ر زێدی خۆیان پشتیوانی عێراق بكات و گوتشی: "جگه‌ له‌وه‌ش داوا له‌ به‌ریتانیا ده‌كه‌ین له‌ رووی ھه‌واڵگری و مه‌شق و راھێنانه‌وه‌ پشتیوانی له‌ ھێزه‌كانی عێراق بكات".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.