Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 07:06

هێزی پاسه‌وانی سنووری عێراق خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌

به‌ ئامانجی رێگریكردن له‌ دزه‌كردنی تیرۆریستانی داعش
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره‌ و بادیه‌ له‌ سوپای عێراق، لیوا روكن قاسم محه‌مه‌دی رایگه‌یاند، به‌ ئامانجی رێگریكردن له‌ دزه‌كردنی تیرۆریستانی داعش، رێوشوێنی ئه‌منی توند له‌سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووریا گیراوه‌ته‌به‌ر.

ئه‌م لێدوانه‌ی لیوا روكن قاسم محه‌مه‌دی له‌ كاتێكدایه‌ ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر دوایین پێگه‌ی داعش له‌ دیوی سنوور له‌گه‌ل سووریا ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره‌ و بادیه‌ له‌ سوپای عێراق، لیوا روكن قاسم محه‌مه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ ھاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كه‌ بۆسه‌ر دوایین پێگه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ ناوچه‌كانی سوسه‌، ھه‌جین باغۆز له‌ دیوی سنووری سووریا ئه‌نجام ده‌درێت، ھێزی پاسه‌وانی سنوور خراوه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ و رێوشوێنی توندیش له‌سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووریا گیراوه‌ته‌به‌ر.

لیوا روكن قاسم محه‌مه‌دی روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ ئامانجی پاراستنی سنوور رێگریكردن له‌ دزه‌كردنی تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌ی باغۆز دیوی سنووری سووریا بۆ ناوچه‌ی رومانه‌ له‌ قه‌زای قائم، رێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ له‌سه‌ر سنوور توندكراوه‌.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.