Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:40

ئوردن ڤیزاى چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ بازرگانانى عێراق هه‌لده‌گرێت

ژوورى بازرگانى عێراق پێشوازى له‌ شاندێكى ئوردن ده‌كات
کوردستان TV
100%

 

ژوورى بازرگانى به‌غدا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ بلاوى كرده‌وه‌، كه‌ ئوردن بریارى داوه‌ ڤیزاى چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ بازرگانانى عێراقى هه‌لگرێت، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو زیاتر تۆكمه‌ كردنى په‌یوه‌ندى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وولات و زیاتر فه‌رهه‌م كردنى ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنانى نێوانى عێراق و ئوردن دێت.

جه‌عفه‌ر حه‌مدانى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى عێراق له‌میانه‌ى پێشوازى كردنى له‌ شاندێكى ئابوورى وولاتى ئوردن، رایگه‌یاند" گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى عێراق كاریگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر ئابوورى ناوچه‌كه‌ و جیهان له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ ده‌بێت، بۆیه‌ ئابووریناسانى هه‌موو جیهان دڕك به‌م راستیه‌ ده‌كه‌ن.

ناوبراو وتیشى" وه‌دیهێنانى یه‌كێتیه‌كى گومركى عه‌ره‌بى و بازارى ئازادى عه‌ره‌بى و هاوبه‌ش و ستراتیژى خواستى ئێمه‌یه‌ و گرنگى دان به‌ گفتۆگۆكانى دۆسیه‌ى پته‌وكردنى واقیعی هاوكارى ئابوورى و گواستنه‌وه‌ى بۆ قوناغێكى نوێ كارى له‌پێشینه‌مانه‌.

وتیشى" پێویسته‌ هه‌ردوو لایه‌نى عێراق و ئوردن كارئاسانى بۆ ئازادى گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كان له‌نێوانیاندا بكه‌ن، له‌ سه‌روویانه‌وه‌ هه‌لگرتنى فیزا له‌سه‌ر بازرگانانى هه‌ردوو وولات.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.