Erbil 12°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 22:02

حەشدی شەعبی: له‌ناو خاکی سوریادا ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ین

حەشدی شەعبی له‌ سنورەکانی نێوان عێراق و سوریا بڵاوەیان پێکراوە
کوردستان TV
100%


فه‌رمانده‌یه‌كى حەشدی شەعبی رایگەیاند، هێزەکانیان ئامادەن بچنە نێو خاکی سوریا بەمەبەستی راوەدونانی تیرۆرستان و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەکارییەکیان کردوە.
چاوەڕێی بڕیاری سەروی خۆیانن بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوە سەربازییەکەیان.
 
قاسم مەسلەح فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسنوری پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، هێزەکانی حەشدی شەعبی بەدرێژای سنورەکانی عێراق و سوریا بڵاوەیان پێکراوە و لە ئامادەباشی تەواودان بۆ چونە ناو خاکی سوریا، ئه‌وه‌ش بەمەبەستی راوەدونانی هێزە تیرۆرستییەکان لەناو قوڵایی ناوچە هەستیارەکانی سوریا.

وتیشى، پاش گەمارۆدانی تەواوی ناوچە سنورییه‌كانى نێوان عێراق و سوریا لە ئێستادا تەنها چاوەڕێی بڕیاری سەروی خۆیانن بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوە سەربازییەکەیان. 

مەسڵەح راشیگەیاند، ئامانج لەو هەنگاوەمان پاککردنەوەی ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و سوریایە لە مەترسی تیرۆر و چاودێریکردنی ئەو ناوچەیەی کە بوەتە لانکەی تیرۆرستان لەناو خاکی سوریا و له‌هه‌مانكاتیشدا هەڕەشەیە بۆ پارێزگاکانی رۆژئاوای عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.