Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:25

میر ته‌حسین به‌گ کۆچی دوایی کرد

له‌ نه‌خۆشخانه‌يه‌كى شاری هانۆڤه‌ری وڵاتی ئه‌ڵمانيا
TAHSEN BAG
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌28 ى 1 ى 2019 ،  میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد 


خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف  و كاروباری ئاینى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند ، بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچیدوایی جەنابی میر تەحسین سەعید عەلی، میری ئێزدییانی جیهان لە نەخۆشخانەی (کەی ئاڕ ئێچ سلێوە) لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا رادەگەیەنین، کە ماوەیەکی درێژ بوو نەخۆش بوو.


میر تەحسین بەگ، لە ساڵی 1933 لەدایكبووە ‌و لە تەمەنی 10 ساڵیدا بووەتە میری ئێزدییانی جیهان. ژمارەی کوردانی ئێزدی لە جیهاندا زیاتر لە یەک ملیۆن كەس دەبێت ‌و لەو ژمارەیەش نزیكەی 600 هەزاریان لە باشووری كوردستان نیشتەجێن.


میر ته‌حسین به‌گ كوڕى سه‌عید عه‌لى به‌گه‌ و له‌ 15ى ئاب/ ئۆگستى 1933 له‌ ناوچه‌ى باعه‌درێى سه‌ر به‌ قه‌زاى شێخان له‌دایكبووه‌

میان خانوونى نه‌نكى دواى 15 رۆژ له‌ مردنى میر سه‌عید به‌گى باوكى له‌ هاوینى 1944 پله‌ى میرى ئێزدییانى پێ به‌خشیوه‌ و له‌و كاته‌وه‌ له‌و پله‌یه‌دا بووه‌


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.