Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:24

به‌وێنه‌ .. 25 کۆگا داخران و بڕێکی زۆر دەرمانی قڕکەری کیمایی زیان بەخش و قەدەغەکراویش دەستی بەسەر داگیرا

له‌راگه‌یاندراوی قایمقامیه‌ت قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەسەرپەرشتی قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێرلێژنەیەک پێک هێنرا لەبەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستنی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر پۆلیسی قایمقامیەت لە هەلمەتێکی بەرفراواندا توانرا پشکنین بۆ۳۸دوکان وکۆگای فرۆشتنی دەرمانی کشتوکاڵی ئەنجام بدەن لەسەر ڕێگای هەولێر ـ گوێڕ .

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە میانەی پشکنین وبەدواداچونەکاندابەهۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییەکانی کشتوکاڵ۲٥دوکان وکۆگا داخران وە دەست گیرا بەسەربڕێکی زۆرلە دەرمانی کشتوکاڵی قڕکەری کیمایی وجۆرەها تۆی چاندنی سەوزەومیوەی زیان بەخش وقەدەغەکراو تۆمارنەکراو، بەپێ ی یاسا رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچی کاران وەردەگیرێت.

11

 

1

 

1

 

 

1

شوان عه‌زیز

‏‎

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.