Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:16

پۆلیسى سلێمانى 19 تۆمه‌تباری ده‌ستگیر کرد

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ڕۆژی 27-1-2019 هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین نۆزدە تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەشێك لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان كردبووە سەر زەوی گشتی .

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، هەرچەندە پێشترو لە چەند ئاگاداركردنەوەیەكدا هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگاداركرانەوە لەوەی كە زیادەڕۆیی نەكەنە سەرموڵك و ماڵی گشتی ، بەڵام لەسنوری بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین چەند تۆمەتبارێك هەستان بە زیادەڕۆی كردنە سەر زەوی گشتی .بۆ ئەو مەبەستە لە پلانێكی تۆكمەدا هێزەكانی پۆلیس دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەو دۆسیانە و وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر توانرا ڕۆژی 27-1-2019 ، یانزە تۆمەتبار دەستگیربكرێت بە پێی ماددەی 11 زیادەڕۆیی .

 پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ ڕوو ، هەر لەو هەڵمەتەی هێزەكانی پۆلیس توانرا هەشت تۆمەتباری تر دەستگیربكرێن بەپێی هەریەك لە ماددەكانی ( 432 ، 453 ، 456 لەیاسی سزادانی عیراقی و ماددەی 2ی خراپ بەكار هێنانی مۆبایل ).

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەبتران بە فەرمانی  داوەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ سەرجەمیان كراوەتەوە .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.