فیدراسیۆنى سه‌رتاسه‌رى په‌نابه‌ران له عێراق، كه ناوى ڕێكخراوه‌كه‌ى گۆڕیوه بۆ ده‌زگاى لوتكه، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، 73 هه‌زار هاوڵاتى عێراق له وڵاتانى ئه‌وروپاو رۆژئاوا داواى مافى په‌نابه‌رێتى ئه‌كه‌ن.
نه‌وا له‌تیف جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ده‌زگاى لوتكه له‌كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند، 73 هه‌زار هاوڵاتى هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى و به‌شێوه‌ى نایاسایى داواى مافى په‌نابه‌رێتى له وڵاتانى ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن و ساڵى ڕابردووش 73 هاوڵاتى عێراق به‌شێوه‌ى جۆراوجۆر گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وتیشى، 60 هه‌زار هاوڵاتى عێراق ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ى به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن وڵاتانى ئه‌ورپاوه لێده‌كرێت و 35 هه‌زار په‌نابه‌ریش له كه‌مپه‌كانى یۆنان له ڕه‌وشێكى خراپدان، له‌ماوه‌ى رابردووش‌دا 18 هاوڵاتى عێراق تائێستاش بێسه‌روشوێن بوون.
جێگرى سه‌رپه‌شتیارى ده‌زگاى لوتكه ڕاشیگه‌یاند، ساڵى رابردوو 33 په‌نابه‌ر به‌خواستى خۆیان له به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا و هۆڵه‌ندا و فیلله‌ندا گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق.
ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد، ساڵى رابردوو هێزه‌كانى سوپاى توركیا 17 هاوڵاتى هه‌رێمى كوردستانیان ڕاده‌ستى چه‌كدارانى به‌ره‌ى نوسره و گروپه چه‌كداره‌كانى سوریا كراوه و دواتر گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه هه‌رێمى كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.