Erbil 12°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:58

فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی کوێت کۆبوونه‌وه‌

لە داڤۆس
کوردستان TV
100%


لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووری جیهان كە لە شاری داڤۆس لە سویسڕا ، د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق – وەزیری دارایی لەگەڵ د.نایف ئەلحەجرەف وەزیری دارایی كوێت كۆبووەوە.


 لەم دیدارەدا باس لە پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و هۆكارەكانی پێشخستنی ئەو پەیوەندیانە تیشكیان خرایە سەر . 

جێگری سەرۆك وەزیران سوپاسی حكومەتی كوێتی كرد بۆ چاودێریكردنی كۆنفڕانسی كوێت بۆ دووبارە بونیادنانەوەی عیراق هەردوو وەزیریش تیكشیان خستە سەر چۆنیەتی مامەڵە كردن لەگەڵ ئەنجامەكانی ئەو كۆنگرەیە و ئەو بەڵێنانەی بە عیراق دران بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ئەو شار وشارۆچكانەی لە عیراق بەهۆی تیرۆریستانی داعشەوە تێكدراون.


 وەزیری دارایی كوێت رونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو پرۆژانە پێشكەش كرد كە وەكو وەبەرهێنان یانیش یارمەتی لەلایەن دەوڵەتی كوێتەوە بۆ عیراق تەرخان كراون 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.