Erbil 12°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:57

که‌ناڵی ئه‌لعره‌بیه‌: زانیارییه‌کانی کارتی نیشتمانی نۆ ملیۆن هاووڵاتی عێراق ره‌وانه‌ی ئێران کراون

كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌براوه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، بانگه‌شه‌كانی پێدانی زانیاریی ناسنامه‌ی نۆ ملیۆن هاووڵاتی عێراقی به‌ ئێران، دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌.

به‌پێی بانگه‌شه‌ی كه‌ناڵی العربیه‌-ی سعوودی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، زانیاریی ناسنامه‌ی نۆ ملیۆن هاووڵاتیی عێراق كه‌ به‌ "كارتی نیشتمانی" ناسراوه‌، داوه‌ به‌ حكوومه‌تی تاران.

هه‌واڵه‌كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌، زانیارییه‌كان له‌ڕێگه‌ی حزبوڵڵای عێراقه‌وه‌ دراوه‌ به‌ ئێران و كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌براوه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بانگه‌شه‌كانی العربیه‌-ی به‌درۆخستووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی كارتی نیشتمانی بۆ ده‌ره‌وه‌ محاڵه‌.

راشگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ ئه‌و سیستمه‌ی زانیارییه‌كانی كارتی نیشتمانیی تێدایه‌، له‌ڕێگه‌ی سیستمێكی به‌رگریی زیره‌كه‌وه‌ پارێزگاریی لێده‌كرێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.