له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی چواره‌می جامی یه‌كێتی ئینگلته‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر یاریگای ئیمارات بووه میوانی یانه‌ی ئه‌رسنال، یاریه‌كه به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌قازانجی تیپی میوان به‌كۆتاهات، له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی سی و یه‌ك ئه‌لێكس سانچێز گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ شه‌یتانه سووره‌كان به‌ده‌ست هێنا، دوو خولهك دوای ئه‌و گۆڵه مانچسته‌ر یونایتد له‌رێی یاریزان جیسی لینگارد گۆلی دووه‌میشی به‌ده‌ست هێنا و ئه‌ركی ئه‌رسنالی ئه‌سته‌م كرد، له‌به‌رامبه‌ردا تۆپچیه‌كانی له‌نده‌ن زۆر هه‌وڵیاندا تا له‌خوله‌كی چلوسێی بیرر ئیمیریك ئۆبامیانگ توانی گۆلێك بۆ ئه‌رسناڵ تۆمار بكات و جیاوازی گۆڵهكان كه‌م بكاته‌وه، گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتاهات له‌گێمی دووه‌م هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتر تا له‌خوله‌كی هه‌شتاو دوو ئه‌نتونی مارسیال گۆلی سێیه‌م و دلنیایی بۆ شه‌یتانه سووره‌كان تۆماركرد، به‌مجۆره یاریه‌كه بهسێێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی مانچسته‌ر یونایتد به‌كۆتاهات.
مانچسته‌ر یونایتد سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ئارسنال تۆمار کرد
له‌جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رادا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.