كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی گواستۆته‌وه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا هۆشداری به به‌رپرسانی عێراقی داوه، له‌وانه‌یه ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی له‌نێو خاكی عێراق ئه‌نجام بدات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه هێرشه پێشبینی كراوه‌كه كارگه‌كانی دروستكردنی چه‌كی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی ده‌كاته ئامانج ، كه ده‌ستیان كردووه به گه‌شه‌پێدان و دروستكردنی رۆكێتی دوور هاوێژو مامناوه‌ند.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه ، ئیسرائیل پێوایه كه ئامانج له‌گه‌شه‌پێدانی ئه‌م رۆكێتانه بۆ ئه‌وه‌یه له‌رێگای سوریاوه رۆكێته‌كان بگه‌ێنرێته ده‌ستی حیزبوڵڵای لوبنانی، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ ئاسایشی ئیسرائیل.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه ئه‌مریكییه‌كان لایه‌نی عێراقیان ئاگاداركردۆته‌وه كه هه‌وڵده‌ده‌ن رێگری له‌هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ نێو خاكی عێراق بكه‌ن، هاوكات روونیشیان كردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان ئه‌نجامدران، ئه‌وا ئیسرائیل بۆ به‌رگری كردن له‌خۆی هێرشه‌كانی ئه‌نجام داوه.
ئاماده‌كردنی /رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.