ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مریكا رێگه نادات عێراق سیسته‌می موشه‌كی پێشكه‌وتووی هه‌بێت.
عه‌باس سه‌روه‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تا ئێستا ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی نیشان نه‌داوه عێراق خاوه‌نی سیسته‌می موشه‌كی پێشكه‌وتووی ئاسمانی بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتی كرده‌وه كە ئه‌مریكا پێی راگه‌یاندوون خۆی ئاسمانی عێراق ده‌پارێزێت، بۆیه پێویسته ناكات عێراقییه‌كان خه‌می پاراستنی ئاسمانی وولاته‌كه‌یان هه‌بێت.
ناوبراو دووپاتی كرده‌وه له 28ی شوباتی 2018 ئیبراهیم جه‌عفه‌ره‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له سه‌ردانی بۆ رووسیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌م وولاته پێی راگه‌یاندبوو كه عێراق خوازیاره سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی رووسیا بكرێت.
عه‌باس سه‌روه‌ت دووپاتی كرده‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه عێراق رووبه‌رووی گوشاری زۆر ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر به سیسته‌می موشه‌كی پێشكه‌وتووی رووسی خۆی پڕچه‌ك بكات، چونكه به پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له نێوان عێراق و ئه‌مریكا واژوو كراوه واشنتۆن به‌رپرسه له پاراستنی ئاسمانی عێراق و مه‌شق و راهێنان به سوپای عێراق، بۆیه پێویسته به‌وه ناكات به‌غدا نیگه‌رانی پاراستنی ئاسمانی وولاته‌كه‌ی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.