Erbil 10°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 19:49

بیست هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریکى گه‌یشتونه‌ته‌ شارى موسڵ

هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و ناوخۆیان له‌ باره‌گاكان ده‌ركردووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌كى ناوخۆى عێراقى به‌ سكاى نیوزى راگه‌یاندووه‌ زیاترله‌ 20 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكى" چوونه‌ته‌ ناو موسڵ و ده‌وروبه‌رى له‌ چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌و پارێزگایه‌ جێگیر كراون

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختى له‌وه‌ش كردوه‌ته‌وه‌ ئه‌و هێزه‌ ئه‌مریكیه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ ده‌ركردنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى دیكه‌ى ناوخۆى عێراقى له‌و بنكانه‌  

به‌رپرسێكى باڵا پێشتر به‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌ى راگه‌یاندبوو هێزه‌كانى ئه‌مریكا چوار بنكه‌ى سه‌ربازى نوێ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى باكورى عێراق به‌ چه‌كى پێشكه‌وتوو سه‌رده‌میانه‌ داده‌مزرێنێت و هه‌رله‌دواى ئه‌و چوار بنكه‌یه‌ پێنج بنكه‌ى دیكه‌ش زیاد ده‌كات  

شیاوى گووتنه‌ له‌ حه‌فته‌ى رابردوو هێزێكى دیكه‌ى ئه‌مریكا به‌ هه‌مان شێوه‌ چوونه‌ ناو سه‌ربازگه‌ى (كه‌ى وه‌ن)ى شارى كه‌ركوك و سه‌رجه‌م هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراقیان له‌و شوێنه‌ ده‌ركرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.