ن: ئازاد پێنجوێنی
(نه‌مر )
ژیان جوانه .ئيستاتیكای هونه‌ر . واڵایه. نواندن به‌رجه‌سته كردن و ئاوێنه‌ی باگراوندی جوانی و ناشیرینیه‌كانی گێتیه . میهرو سۆز . ڕه‌نگی سروشتی ڕۆحه ... هه‌موو ئه‌مانه . كۆتاییه‌كه‌ی نه‌مریه ... به‌و مه‌رجه‌ی . هه‌ناسه‌كانی ( سه‌لام كۆیی) مان لێ دوور نه‌بێت .
(ژیری)
له‌سایه‌ی عه‌شقیه‌وه‌بوو .. گه‌یشته مه‌قامی كۆشكی هیواكانی .. زۆر به‌ئارامی.. تاوێك له‌هه‌ناوی خانزادی میری سۆراندا ده‌مایه‌وه و .. دواجاریش .. به‌تێڕامانه‌وه .. هه‌نگاوی نه‌مری ده‌ناو .. ده‌چووه ژێر ده‌وارێكی ڕه‌ش‌و به‌هیوایه‌كی سپیه‌وه .. ته‌واوی ده‌واره‌كه‌ی .. سپی تر ده‌كرد.
سات ناساتێك.. له‌به‌رگی ژیری هه‌یاسی خاسدا .. بڕێك حیكمه‌تی ده‌به‌خشییه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی درامای ئه‌نگوستیله تایبه‌ته‌كه‌ی .. ده‌یڕوانییه ئاینده .. هه‌موو جارێكیش به‌هیواوه .. ژه‌هری له‌شوشه‌ی گوڵاوه‌كان جیاده‌كرده‌وه .. چه‌ند نایاب بوو .. ئێمه‌ی بینه‌ر كاتێك كه سه‌یری دیمه‌نی نمایشه‌كانی ئه‌م پیاوه‌مان ده‌كرد.. تامه‌زرۆبووین .. تا بزانین كێ یه .. هه‌ر كه گوڵۆپیدڵی شانۆكان ڕۆشن ده‌بوو ..... ڕوخساری ڕوناكتر ده‌بووه‌وه .. انجا ده‌مانزانی .. ئه‌و پیاوه (نوری كاكه خانه).
(سایه)
له‌دیدگای بێ په‌روای .. نواندنه جیاوازه‌كانی .. هه‌میشه ئه‌و بوو .. مرۆڤایه‌تی ئاسوده ده‌كرد ... حه‌سره‌ت‌و ئاهو ناڵه‌ی .. به‌رده‌وامی بوو ... بۆ خۆماندوكردن . سێبه‌ر ئاسا بۆ ئارامی كۆمه‌ڵگا ... كه‌چی به‌درێژایی ژیانی .. له‌سایه‌ی ئارامی كۆمه‌ڵگاكه‌یدا نه‌حه‌ساوه‌ته‌وه.. ئاخر ئه‌و ته‌نها له (له‌خه‌وخۆش)دا .. سه‌رخه‌وێكی ده‌شكاند. كه ئامانجی له خه‌وڕاپه‌ڕاندنی. نا هۆشیاره‌كان بوو .. بۆ به‌ده‌ستهێنانی هیواكان .. ئه‌و به ته‌نها (دایكی ئاریان) نییه، به‌ڵكو ..(عه‌تێ خان) دایكی نواندنه‌كان‌و چرای ژیانی ڕه‌وتی هونه‌ره .. بۆ یه بێ ویژدانییه . گه‌ر وه‌ك سمبول تێی نه‌ڕوانین.
(قودره‌ت)
قودره‌تی ئه‌و له‌ژیندا بۆ ژیان .. هه‌نگاوه نه‌مره‌كانیه‌تی .. توانای ئامێزی بۆ ئاوێته بونی .. هونه‌ر ... سه‌رچاوه‌ی لێهاتوویی . نواندنه ده‌گمه‌نه‌كه‌یه‌تی . هه‌ر كاتێكیش ڕۆڵی ژیان به‌رجه‌سته ده‌كات. چاوی كامێرا‌كان شه‌رمی لێ ده‌كه‌ن .. وه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م دایه لۆگی نێو ڕۆحه پاكه‌كه‌ی .. وه‌ك زایه‌ڵه به‌گوێماندا ده‌چرپێنێت و .. فێرمان ده‌كات . كه هونه‌ر له‌پێناو هونه‌ر .. وه به‌میهره‌وه ده‌ڕوانێته باگراوندی ژیان و هه‌نگاوی بوێرانه به‌ره‌و استاتیكای هونه‌ر ده‌نێت .. بێشك هه‌ر له‌و قودره‌ته‌ی (قادر جه‌لال)ه‌وه‌یه .. كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی قودره‌ته‌كان بۆ هه‌وێنی قودره‌تی مرۆڤایه‌تی.
(ئاواز)
ئه‌و ژینی خۆی به‌خشیوه‌ته نووسین . هه‌روشه‌یه‌كی ڕۆچووه‌ته هه‌توانی دڵی تامه‌زرۆبوونمان له‌ئامێزی چیرۆكه تایبه‌تییه‌كانیدا .. ئاخر ئه‌و چیرۆكانه‌ی ئه‌ون كه وه‌ك نۆته‌ی ئاوازی ژیان. گۆرانی سه‌رفرازی و نه‌مری به‌باڵای (فواد سه‌راجدا ) ده‌ڵێن ... تائه‌وه‌ی له‌هه‌ناوو یاده‌وه‌ری مرۆڤایه‌تیدا بۆ هه‌مووانیش بببێته ئاوازێكی ده‌گمه‌ن .. كه هه‌رله‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئاوازه‌وه‌یه ده‌توانین بۆ هه‌میشه یادی پرشكۆی نووسینه‌كانی بكه‌ینه‌وه.
(ڕێگای ژیان)
له‌سه‌رڕێگای سه‌ره‌كی ژیاندا .. پیاوێك هه‌یه . له‌هه‌ناوی جوڵه‌ی كۆمیدیاكانیه‌وه ... ئازاره‌كانی خه‌ڵكی سارێژ ده‌كات ... خه‌می قوڵی ئه‌و به‌به‌رجه‌سته‌كردنی تراژیدیاكانیشی .. فرمێسكه‌كان له‌چاوانی كۆمه‌ڵگاوه . ده‌سڕێته‌وه . به‌ڵام خۆی هه‌ڵگری دنیایه‌ك ئازار‌و چاوبه ئه‌سرین بۆهه‌میشه . كه‌چی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئه‌م ژیانه‌دا . كه‌سێك نابینی هاوخه‌می ئازار‌و ئه‌سرینه‌كانی (كاوه قادر) بن.
(خود)
حه‌زو خولیایی ئه‌و له‌ئه‌زه‌له‌وه . ترپه‌ی لێدانی دڵی ده‌گمه‌نی ئه‌وبوو .. بۆده‌نگی نه‌مری درامای (سوڵتان محمود) . بۆسه‌لماندنی بوونی نواندنه ناوازه‌كانی .. له‌ڕێگه‌ی خۆسه‌لماندیه‌وه بووه‌ته پیاوێكی جوان و سه‌ركێش و گران به‌ها . له‌ڕاییكردنی ڕۆڵه‌كانیدا .. ئه‌و گه‌یشت به خۆی .. وه هه‌ر ئه‌و خۆناسینی خوده بوو نه‌مریان به‌خشیه (زاهیر عه‌لی)تاكو ببێته سوڵتانی دارماكان.
(دڵ )
ئه‌و له‌شه‌وه بێ نازوده‌یجوره‌كاندا ... ئاریشه‌كانی ژیانی بۆ خۆی گل ده‌دایه‌وه و ... كامه‌رانیه‌كانیشی ده‌به‌خشیه خه‌ڵكی .. هه‌مووسبحه‌ینانێ ..له نێو باخچه‌كانی ژیاندا چاوم پێی ده‌كه‌وت . له‌هه‌ر باخه‌و گوڵێكی لێده‌كرده‌وه و .. ده‌یخسته ناوهه‌گبه‌ی دڵیه‌وه . تا ئه‌وه‌ی خونچه بكه‌ن .. دواجاریش هه‌ر كه‌سه و گوڵێكی پێده‌دا .... هه‌ركه گوڵه‌كان خونچه‌یان ده‌كرد . چه‌نده‌ها . شیعری جوانی (حمه احمد جاف)یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌هێنایه نێو ماڵی دڵ . دڵی ئێمه‌ش زۆر له‌مێژبوو . له‌ئامێزی شیعره‌كانیدا ده‌بووه لاله‌و تیشكی ده‌به‌خشییه كڵاوڕۆژنه‌ی شه‌وه ته‌نیایه‌كانی شاعیر.
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.