به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، محه‌مه‌د ره‌زا ناقدى جهنهڕاڵیكى ئێرانییه به پله‌ى عه‌مید و جێگرى فه‌رمانده‌یه بۆ كلتوور و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له سوپاى پاسدارانی ئێران، له چاوپێكه‌وتنێك گوتى: ئێران به ئاسانى تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه سعودیه ببه‌زینێت و هه‌ڕه‌شه‌ى لێدانى بنكه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكاى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه.
ره‌زا ناقدى چاوپێكه‌وتنێكى ئه‌نجام دابوو له ته‌له‌فزیۆنى عێراقى ئه‌ل نوجابه له 28ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2018، به‌ڵام رۆژى چوارشه‌ممه 9ى كانوونى دووه‌مى 2019 په‌یمانگاى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه‌ى میدیایى هه‌ستاوه به وه‌رگێڕان كردنى ئه‌و دیمانه‌یه و محه‌مه‌د ره‌زا ناقدى گوتویه‌تی" شۆڕشى ئیسلامى له ئێران له ئامانجى خۆى پاشه‌كشه نابێته‌وه كه به‌زاندنى ئیسرائیله".
ناقدى گوتیشی: گومانى تێدا نییه ئیسرائیل ده‌بێت له‌ناوببرێت و خاپوور بكرێـت هه‌روه‌ها گوتیشى نه روسیا نه وڵاتێكى تر ناتوانێت ناوهندگیریى بگرێت، ناقدى له درێژه‌ى قسه‌كانیدا گوتویه‌تی: ئێمه هه‌بووینه، ئاماده‌ین و به‌رده‌وامین تا دوا هه‌ناسه‌مان و هه‌تا دوایین دڵۆپه خوێنمان وه‌ك سه‌ربازى ئیمام خومه‌ینى له‌سه‌ر رێبازی ئه‌و بمێنین، من خۆم انشاالله ئاڵاى شۆڕشى ئیسلامى له‌سه‌ر قودس به‌رز ده‌كه‌مه‌وه.
ناقدى له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا به بێژه‌ره‌كه‌ى راگه‌یاند: ئه‌گه‌رى شه‌ڕى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێرانى به دوور راگرت و گوتى: "ئه‌مریكا ده‌ست به جه‌نگێك ناكات دژى ئێران"، ئه‌گه‌ر ئه‌وان جه‌نگ داگیرسێنن كه من ئه‌وه به دوور ده‌بین رووبدات ئه‌وا ئێمه هه‌موو بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له ناوچه‌كه له‌ناو ده‌به‌ین، له ئێستادا ئێمه به‌رامبه‌ر ده‌روازه و تهلبهنى ئه‌و بنكانه وه‌ستاوین و چواردهوریانمان گرتووه، له ئه‌گه‌رى هه‌ر جوولهیهكى هه‌ڵه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌وا ئێمه له تهلبهنى ئه‌و بنكانه ده‌په‌ڕینه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ریان ده‌كه‌ین.
محه‌مه‌د ره‌زا ناقدى ده‌رباره‌ى تواناى سوپاى دورگه‌ى عه‌ره‌بى به " زۆر پێكه‌نیناوى " ناوى برد و گوتى ئێمه په‌ندێكى فارسیمان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌م باسه گونجاوه و ده‌لێ: " تۆ ناتوانێت مێرووله‌یه‌ك به‌راورد بكه‌ى به فیلێك "، سعودیه ته‌نانه‌ت كۆنتڕوڵكردنى پێشه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى خۆى پێ ناكرێت و بۆ كۆنتڕوڵكردنى ره‌وشى وڵاته‌كه‌ى فڕۆكه‌ى سه‌ربازى به‌كارده‌هێنێت بۆ له‌ناوبردنى هه‌ندێك ناوچه‌ى بچووكى ته‌نیشت وڵاته‌كه‌ى و به بڕوای من سعودیه زۆر له‌وه بێهێزتره كه تۆ له‌وانه‌یه بیرى لێبكه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه فه‌رمانى دابه‌شكردنى هه‌ریه‌ك له 30 پارێزگاى وڵاته‌كه‌مان بده‌ین ئه‌وه كام له‌و پارێزگایانه تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه سعودیه له‌ناو به‌رن.
ناقدى له كۆتایى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا و گوتى: راسته سعودیه چه‌كى زۆر پێشكه‌وتوویان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن ڕووبه‌ڕووى سوپایه‌ك ببنه‌وه وه‌ك سوپاى ئێران.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.