Erbil 17°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 18:09

‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌ له‌ناوه‌ڕۆكدایه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ی‌ 1ى  2019،  د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی  رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ  دایه‌وه‌ ، كه‌  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی تۆمه‌تبار كردبوو  به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ى منداڵانى زیندانیكراوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانه‌ ده‌ستگیركراوه‌كان دان به‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ داعش دابنێن  ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دات


زێباری وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی‌ دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێكخراوی ناوبراو سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی نه‌كردووه‌، هه‌روه‌ها هیچ كه‌سێك به‌بێ بڕیاری دادگا ده‌ستگیر ناكرێت به‌ هیچ تۆمه‌تێك و دوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران و داواكراوان به‌پێی یاسای بنه‌ماكانی دادگایی كردنی سزایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.

د. دیندار زێباری  راشیده‌گه‌ێنێت له‌ هه‌مان كاتدا تۆمه‌تبار مافی هه‌یه‌ پارێزه‌رێك ئاماده‌ بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وا له‌سه‌ر دادگا پێویسته‌ پارێزه‌ری بۆ دابین بكات و ئاگاداری كه‌سوكاری ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ناوبراو گیراوه‌، دواتر كه‌یسه‌كه‌ ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی به‌پێی یاسا.

 زێباری  راشیده‌گه‌ێنێت ، به‌پێی یاسا ئه‌شكه‌نجه‌دانی تۆمه‌تبار و سزادراوان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ وه‌رگرتنی ئیعتراف و زانیاری به‌ تاوان داده‌نرێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌نادرێت كه‌ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی پۆلیس راگیراوان ئه‌شكه‌نجه‌بده‌ن به‌پێی مادده‌ی 333 له‌ یاسای سزادانی عێراقی ژماره‌ 111ـی ساڵی 1969ـی هه‌مواركراو.

ئه‌مه‌ش ده‌قی   روونكردنه‌وه‌ى د . دیندار زێباری  رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ: 

رۆژی 8/1/2019 رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێكی به‌ناوی (هه‌رێمی كوردستانی عێراق: ئه‌شكه‌نجه‌دانی مێرمنداڵانی به‌ندكراو) و تێیدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان  ئه‌و ئه‌و مێرمنداڵانه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ده‌دات كه‌ ده‌ستگیر كراون و گومانیان لێده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به‌ تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیعتیراف بكه‌ن به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ مافی یاساییان وه‌ك پێویست نییه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری بوونی پارێزه‌ر و ئاگادار كردنه‌وه‌ی كه‌سوكاریان و مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ر له‌ دادگایی كردنیان.

سه‌باره‌ت به‌م راپۆرته‌ی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: له‌ دوای ساڵی 2014 هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌و ناوچانه‌ كه‌ كه‌وتبوونه‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌و كاته‌دا جیاكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئاسایی و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ هه‌یه‌ كارێكی ئاسان نه‌بوو و ئاسته‌نگی زۆری بۆ پێشمه‌رگه‌ و لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان درووست ده‌كرد، بۆیه‌ چه‌ند رێووشوێنێكی ئه‌منی ده‌گیرایه‌ به‌ر بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و خودی ئاواره‌كان و رێگانه‌دان به‌ دزه‌ كردنی تیرۆریستان بۆ نێو هاووڵاتیان بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌ ئاواره‌كانیشه‌وه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌وه‌ تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوان ده‌خرێته‌ پاڵ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌دان و رێوشوێنه‌كانی ده‌ستگیركردن.

سه‌باره‌ت به‌ راپۆرتی ناوبراو زێباری وتی: رێكخراوی ناوبراو له‌ راپۆرته‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ چاكسازی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر زانیارییان وه‌رگرتووه‌ له‌و گیراوانه‌ی داعش له‌ كاتێكدا رێكخراوی ناوبراو سه‌ردانی بنكه‌ی چاكسازییان نه‌كردووه‌ و ئه‌و داتایانه‌ی كه‌ باسی كردووه‌ دووره‌ له‌ راستی، چونكه‌ له‌ ئێستادا (90)كه‌س له‌ نه‌وجه‌وانان و ئافره‌تان و منداڵ هه‌یه‌ له‌وانه‌ (14) كوڕ كه‌ راگیراوه‌ و (50)ی دیكه‌ش له‌ كوڕه‌كان فه‌رمانی سزایان بۆ ده‌رچووه‌ ئه‌مانه‌ ته‌مه‌نیان له‌ (18) ساڵ كه‌متره‌ له‌گه‌ڵ (26) ئافره‌ت و له‌ ماوه‌ی رابردووشدا ژماره‌یه‌كی زۆریان كه‌ به‌ تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركرابوون ئازاد كراون و ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ كراون كه‌ لێوه‌ی هاتبوون.

زێباری تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و رێوشوێنانه‌ له‌ سه‌نته‌ره‌كانی پێشوازی كردن له‌ ئاواره‌كان و وتی: له‌ كاتی هاتنی ئاواره‌ و راگوێزراوه‌كان له‌ سه‌نته‌ره‌كانی پێشوازی كردن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ ناوه‌كانیان ده‌كه‌ن و زانیاریان له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گومانیان له‌سه‌ره‌ یان داواكراون، ره‌وانه‌ی ئاسایش و دادگا ده‌كرێن بۆ ئه‌نجامدانی رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ریان و له‌م رووه‌ تا ئێستا  سه‌دان كه‌س ده‌ستگیر كراوه‌ كه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ ئه‌ندامی داعش به‌شێك له‌و گیراوانه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ ریزه‌كانی داعش بوون، ته‌نانه‌ت قه‌ناسی به‌ده‌ستی داعش بوون و به‌شداری خولی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی و هزری داعشیشیان كردووه‌ ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ بووه‌ كه‌ به‌ ئیعتیراف و شاهیدی خودی راگوێزراوه‌كان بووه‌ دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان دڵنیا ده‌بن له‌ وته‌كانیان،  هه‌روه‌ها پێش رزگار كردنی ئه‌م ناوچانه‌ زانیاری هه‌واڵگری له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ هه‌بووه‌.

سه‌باره‌ت رێوشوێنه‌كانی ده‌ستگیركردن د. دیندار زێباری وتی: هیچ كه‌سێك به‌بێ بڕیاری دادگا ده‌ستگیر ناكرێت به‌ هیچ تۆمه‌تێك و گشت رێوشوێنه‌كانیش به‌ بڕیاری دادگا ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌روه‌ها دوای ده‌ستگیركردنیشی مافه‌ یاساییه‌كانی خۆیان هه‌یه‌ به‌پێی بنه‌ما و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆیه‌ ڕیگری له‌ هیچ كه‌سێك ناكرێت و هه‌موو كه‌سێك كه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت، دوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران و داواكراوان به‌پێی یاسای بنه‌ماكانی دادگایی كردنی سزایی (قانون اصول محاكمات الجزائیه‌) ژماره‌ (23) ساڵی (1971)ی هه‌مواركراو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ. رێكاره‌كانیش بریتین له‌ سه‌لماندنی كه‌سایه‌تی داواكراو و گومان لێكراو و ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان.

زێباری تیشكی خسته‌ سه‌ر مافی  راگیراو و سزادراوان رایگه‌یاند: ئه‌و مێرد منداڵانه‌ هه‌مانه‌ مافی راگیراوانی دیكه‌یان هه‌یه‌ وه‌ك بوونی پارێزه‌ر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وا له‌سه‌ر دادگا پێویسته‌ پارێزه‌ری بۆ دابین بكات و له‌م رووه‌وه‌ رێكخراوی یونیسێف به‌م دواییه‌ پارێزه‌رێكی راسپاردووه‌ بۆ به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كانی راگیراوان له‌ چاكسازی هه‌ولێر و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكارییه‌كی زۆری ئه‌و پارێزه‌ره‌ ده‌كه‌ن و به‌م دواییه‌ (6) له‌ گیراوان له‌ رێگای پارێزه‌ره‌كه‌وه‌ ئازاد كراون، هه‌روه‌ها ده‌توانن ته‌له‌فۆن به‌كاربهێنن و په‌یوه‌ندیی به‌ كه‌سوكاریانه‌وه‌ بكه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی، ته‌نیا له‌و كاتانه‌دا نه‌بێت كه‌ له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دابن. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ پرۆگرامێكی تایبه‌ت دانراوه‌ به‌ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستگیر كراوانه‌ سوودمه‌ند بن له‌ پرۆسه‌ی خوێندن به‌ زمانی عه‌ره‌بی و بڕیار وایه‌ به‌م زووانه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ده‌ستپێبكات بۆ ئه‌وه‌ی گیراوان له‌ پرۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ش نه‌بن.

زێباری ئاماژه‌ی به‌ مانه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوان كرد به‌ر له‌ دادگایی كردنیان و وتی: هه‌ر كه‌سێك له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێت بۆ ماوه‌ی (24) كاتژمێر ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ دواتر به‌پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ده‌نێردرێن بۆ دادگای تایبه‌ت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان، به‌ڵام زۆر جار به‌ هۆی زۆری ژماره‌ی راگوێزراوان ئه‌وا رێكاره‌ یاساییه‌كان ماوه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ مانگانه‌ به‌ لیست ناوی ئه‌و راگیراوانه‌ی په‌ڕاوه‌كانیان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.