Erbil -0°C شەممە 04 کانوونی دووەم 03:48

پەرلەمانتارێکی ئیئتلافی بنیادنان هۆشداری ده‌داته‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا

قبوڵی ناكەین ئەمریكا لە عێراقەوە وڵاتانی تر بكاتە ئامانج
کوردستان TV
100%


پەرلەمانتارێكی ئیئتلافی بنیادنان لە پەرلەمانی عیراق گواستنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا بۆ ناو خاكی عێراق بە مەترسیدار دەزانێت و دەڵێت: قبوڵی ناكەین وڵاتەكەمان بكرێتە گۆڕەپانی ململانێكان.

مەنسور بعێجی، پەرلەمانتاری ئیئتلافی بنیادنان رایگەیاندووە: هەركات پەرلەمانی عیراق یاسایەكی تایبەت بە كردنە دەرەوەی هێزە بیناییەكانی لەسەر خاكی عیراق پێشكەشكرد، ئەوا ئیئتلافەكەیان دەنگ بە یاساكە دەدات.

بعێجی ده‌ڵێت: عیراق نابێته‌ بنكه‌یه‌كی سه‌رباز بۆ به‌ئامانجكردنی وڵاتانی دیكه‌ و ئه‌وه‌ش كه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی عیراق رایگه‌یاند، شتێكی ترسناكه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئیئتلافی بنیادنان گوتیشی: قبوڵی ناكه‌ین، عیراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێ یان شوێنێك كه‌ پرۆسه‌ی سه‌ربازیی لێوه‌ ده‌ستپێ بكات.

لە 19ی كانوونی یەكەمی 2018، سەرۆكی ئەمریكا سەركەوتنی بەسەر رێكخراوی داعش لە سوریا راگەیاند و بڕیاریدا هێزەكانی لەو وڵاتە بكشێنێتەوە، دواتر رایگەیاند كە پرۆسەی كشانەوەكە لەسەرخۆ دەبێت و دواتر هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە كە ئەو هێزانەی لە سوریا دەكشێنرێنەوە لە سەربازگەكانی ئەمریكا لە عێراق جێگیر دەكرێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.