حكومه‌تی توركیا رۆژی هه‌ینی لێدوانه‌كانی مایكۆ پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای ئیدانه كرد و ئه‌و لێدوانانه‌ی به نیشانه‌ی بێئاگاییه‌كی مایه‌ی نیگه‌رانیی وه‌سفكرد.
مایك پۆمپیۆ رۆژی هه‌ینیی وێڕای ئاماژه به پلانی ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا، وتبووی سیاسه‌تی واشنتن سه‌باره‌ت به قۆناغی دوای ده‌رچوونی هێزه‌كانمان به‌جۆرێك ده‌بێت كه توركه‌كان له دوای رۆیشتنی ئێمه ده‌ست نه‌كه‌ن به كوشتاری كورده‌كانی سووریا.
له‌مباره‌یه‌وه حامی ئاكسۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رۆژێك دوای لێدوانه‌كانی پۆمپیۆ وتی: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ده‌خاته ریزی كورده‌كان، كه ئه‌م وته‌یه ئه‌گه‌ر ئاگایانه نه‌بێت، بێئاگایی ناوبراو زۆر مایه‌ی نیگه‌رانییه.
له درێژه‌دا ئاكسۆی ده‌ڵێت: توركیا ناتوانێ ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه وه‌ك هاوبه‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی داعش هه‌ژمار بكات، به‌ڵام وڵاته‌كه‌م سووره له‌سه‌ر پاراستنی كورده‌كانی سووریا.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.