Erbil -1°C شەممە 04 کانوونی دووەم 02:43

عێراق.. سێشه‌ممه‌ی داهاتوو پرسى وه‌زاره‌ته‌کانى ناوخۆ و به‌رگرى یه‌کلایی ده‌کرێنه‌وه‌

له كۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێشه‌ممه‌ى داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه‌ و تێیدا پۆستی وه‌زیره‌كانی ناوخۆ و به‌رگری یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌. 

عه‌باس علێوى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ كوتله‌ى سائیرون رایگه‌یاند: له‌ دانیشتنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، پرسى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌. 

گوتیشى: هاوپه‌یمانى بنیاتنانه‌وه‌ و ئیسڵاح گه‌یشتوونه‌ته‌ جۆرێك له‌ رێككه‌وتن و بڕیاره‌ پێش دانیشتنى سێشه‌ممه‌ى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، هه‌ردوو كوتله‌كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ ئه‌نجامی رێككه‌وتنه‌كه‌یان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌. 

علێوى راشیگه‌یاند: رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو له‌ دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا ئه‌و پرسه‌ یه‌كلا ده‌بێته‌وه‌. 

پرسى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى بووه‌ته‌ كێشه‌ له‌ به‌رده‌م ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا و ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانی نێوان شیعه‌ و سوونه‌ له‌ عێراق هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م كێشه‌یه‌‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى ئه‌و دوو ئه‌م وه‌زاره‌ته‌. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.