Erbil -1°C شەممە 04 کانوونی دووەم 02:56

هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌زاران کارمه‌ندانى کۆمیسیۆن پاره‌ى رۆژى سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان وه‌رده‌گرن

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆمیسیۆن
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك  له‌كۆمیسیۆنى باڵای  هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، هه‌فته‌ى داهاتوو  ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌ش كردنى  پاره‌ى كارمه‌ندانى  هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه‌ له‌ساڵی پار به‌ڕێوه‌چوو


سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند ، خه‌رج كردنى پاره‌كه‌  له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراق  خراوه‌ته‌ سه‌ر حیسابى كۆمیسیۆن له‌بانكى ناوه‌ندی له‌هه‌ولێر  ، دواتر بانكی شیرین ئاگاداری بانكه‌كان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه‌ بۆ دابه‌ش كردنى پاره‌ی كارمه‌ندانى كۆمیسیۆن 

سه‌رچاوه‌كه‌ى كۆمیسیۆن له‌باره‌ى بڕی پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن  ڕایگه‌یاند ، 
 بۆ رێكخەرانی ناوەندی دەنگدان 300 هەزار، بۆ بەرێوەبەرانی وێستگە 250 هەزار ،  بۆ كارمەندی ئاسایی 200 هەزار دینارە دابین كراوه‌ 

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕاشیگه‌یاند ، كه‌ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ماوه‌ی 7 رۆژدا دابه‌ش ده‌كرێت


شوان به‌رزنجی 


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.