Erbil 5°C شەممە 18 کانوونی دووەم 01:25

گۆگل نوێترین نه‌خشه‌ی کوردستان له‌ پێگه‌ی خۆی نمایشده‌کات

ده‌توانی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ نه‌خشه‌ی كوردستان ببینن:
کوردستان TV
#7
100%


گۆگل نوێترین نه‌خشه‌ی كوردستان له‌ پێگه‌ی خۆی نمایشده‌كات

کۆمپانیای گۆگڵ لەوەڵامی سکاڵاکەی تورکیادا نەخشەیەکی نوێی کوردستان دادەنێت کە عەفرینیشی تێدایە، لەکاتێکدا نەخشەی پێشوو چەن شاری وەك عەفرینی لە نەخشەی کوردستان داماڵی بوو.

ده‌توانی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ نه‌خشه‌ی كوردستان ببینن:

https://www.google.com/maps/d/viewer?mid=1VSVLGgHevZrmkZfMdOJHMKo2a6U&ll=37.85164638860926%2C40.97455074375&z=4&fbclid=IwAR1vPrjDiWIBoMI9ThUGrZqZcLIcEZxDQ4_ZSv0vNlwyCaOieJ8nRUNeQrc

میدیاكانی توركیا له‌زاری وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نكه‌ره‌ به‌ڕه‌سمی داوای له‌ كۆمپانیای گوگڵ كردوه نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ بسڕێته‌وه‌ كه‌ "به‌شێك له‌خاكی توركیا له‌خۆده‌گرێت."


ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هات رۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت-ی توركی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ كاهیت تۆران، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئاگاداری ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ بون له‌سه‌ر گوگڵ ئێرس"Google Earth" كه‌ به‌وته‌ی ئه‌و "به‌شێك له‌خاكی عێراق و ئێران و سوریاش له‌خۆده‌گرێت وه‌ك ناوچه‌یه‌كی جوگرافی كولتوری.

ئه‌و وه‌زیره‌ی توركیا وتوشیه‌تی"به‌رپرسانی ده‌سته‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان قسه‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیای گوگڵ كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌جێ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌شێك له‌ پابه‌ندییه‌كانی گوگڵ به‌ یاسا نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.