Erbil 1°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 06:46

به‌ڤیدیۆ.. ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌که‌ی عێراق: ئاهه‌نگی بووک گواستنه‌وه‌مان هه‌بوو بۆیه‌ ته‌قه‌م کردووه‌

بۆ خۆشی ده‌ربڕین
کوردستان TV
100%

به‌ پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك له‌لایه‌ن چالاكوانانه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاوبۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ ژنه‌ په‌رله‌مانتارێكی عێراق به‌ناوی وه‌حده‌ جومه‌یلی له‌هاوپەیمانیی میحوەر، له‌نێو ئۆتومبێل ده‌ستی ده‌رهێناوه‌و به‌ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ ده‌كات.

بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌شه‌قامی عێراقی لێكه‌وته‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ی به‌جۆرێك باسی ده‌كات.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو، ئه‌و ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌م، من ژنێكی عه‌شائیریم و ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه‌مان بۆ كوڕێكی خۆشه‌ویستمان له‌ رومادی هه‌بوو، بۆیه‌ له‌ گوندێكی ناوچه‌كه‌ بۆخۆشی ده‌ربڕین هه‌لم بۆ ره‌خساو چه‌ند فیشه‌كێكم ته‌قاند.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.