فیلمی زیرۆ " zero " یەكێكه لەو فیلمە سینەمایانەی كە ساڵی رابردوو زۆرترین تەماشاكەری هەبوو، لە سینەماكانی هیندستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بە پێی بووچوونی شارەزایانی بۆلیۆود ئهم فیلمه رەنگە ژمارەی پێوانەی تۆمار بكات لە پر بینەرترینی ساڵی 2018 بۆلیۆد.
فلیمی zero بەرهەمی بۆلیۆدە، ژمارەیەك لە ئەستێرە ناودارەكانی هیندستان بەشدارییان تێدا كردووە لەوانە شارۆخان و ئەنوشكا شارما و كاترین ، شارۆخان لەم فیلمەدا رۆڵی كەسێكی كورتە باڵا دەبینێت كە لە ژیانیدا تووشی چەندان گرفت و ئازار دەبێ، بەڵام كۆڵ نادات تا دەگات بە ئامانجەكەی خۆی.
Taran Adarsh كە رەخنە گرێكی سینەمایی هیندستانه، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتر نووسیویەتی : فیلمی zero لە یەكەمین ڕۆژی نمایشكردنیدا توانی 20.14 كورور بۆ خۆی بباتەوە كە ئەمه ژمارەیەكی پێوانەیەكی گرنگە بۆ پێوانەكردنی فیلمێكی بۆلیۆد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.