Erbil 13°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 12:46

یونامی هاتنى ساڵی نوێ له‌عێراقیه‌کان پیرۆز ده‌کات

له‌په‌یامێكدا
کوردستان TV
100%

 له‌په‌یامێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دوای دەستبەکاربوونی و بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ 2019  پیرۆزبایی ئاراسته‌ى  عێراقیه‌كان ده‌كات 

له‌به‌شێكى پیرۆزباییه‌كه‌دا هاتووه‌ ، عێراق وڵاتێكی قه‌شه‌نگ و خاوه‌ن ڕابردوویه‌كی دێرین و فره‌ییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده‌

هه‌روه‌ها وڵاتێكه‌ به‌ هۆی ململانێكانه‌وه‌ دووچاری ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و نه‌هامه‌تی بوه‌ته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ تێكشكانی داعش، كه‌شی بێئومێدی كۆتایی پێدێ و ڕێگای ‌هیوا و گه‌شبینی داهاتوو ده‌كرێته‌وه‌
چه‌ندان ده‌رفه‌تی مه‌زن هه‌یه‌ بۆ عیراق
هه‌رچه‌نده‌ ڕێگا به‌ره‌و سه‌قامگیریی و خۆشگوزه‌رانی درێژخایه‌ن كه‌ شایه‌نیه‌تی ڕێگایه‌كی سه‌خته‌
سه‌ره‌ڕای تێكشكانی سه‌ربازی، هێشتا داعش ‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاسایش
تا ئێستاش، نزیكه‌ی 8.1 ملیۆن ئاواره‌ی عیراقی ماون بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌لامه‌تی و شكۆمه‌ندی بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان
چه‌ندان تۆن له‌ چه‌ك و مادده‌ی نه‌ته‌قێنراوه‌ له‌ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كان په‌رش و بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی هاوكارین.


ده‌قی پیرۆزباییەکەی یونامی :  

عێراق وڵاتێكی قه‌شه‌نگ و خاوه‌ن ڕابردوویه‌كی دێرین و فره‌ییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده‌
هه‌روه‌ها وڵاتێكه‌ به‌ هۆی ململانێكانه‌وه‌ دووچاری ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و نه‌هامه‌تی بوه‌ته‌وه‌
له‌گه‌ڵ تێكشكانی داعش، كه‌شی بێئومێدی كۆتایی پێدێ و ڕێگای ‌هیوا و گه‌شبینی داهاتوو ده‌كرێته‌وه‌
چه‌ندان ده‌رفه‌تی مه‌زن هه‌یه‌ بۆ عیراق
هه‌رچه‌نده‌ ڕێگا به‌ره‌و سه‌قامگیریی و خۆشگوزه‌رانی درێژخایه‌ن كه‌ شایه‌نیه‌تی ڕێگایه‌كی سه‌خته‌
سه‌ره‌ڕای تێكشكانی سه‌ربازی، هێشتا داعش ‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاسایش
تا ئێستاش، نزیكه‌ی 8.1 ملیۆن ئاواره‌ی عیراقی ماون بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌لامه‌تی و شكۆمه‌ندی بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان
چه‌ندان تۆن له‌ چه‌ك و مادده‌ی نه‌ته‌قێنراوه‌ له‌ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كان په‌رش و بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی هاوكارین

عیراقییه‌كان داوای دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی و خوێندن و ده‌رفه‌تی كارو چاكسازی راسته‌قینه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك مافی خۆیانه‌

من بڕوای ته‌واوم هه‌یه‌، كه‌وا عیراق له‌ میانه‌ی پێداگیریی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كان زاڵ ده‌بێت و به‌‌هێزتریش ده‌رده‌كه‌وێت

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ساته‌ هه‌ره‌ سه‌خته‌كانی عیراق یارمه‌تی وڵاته‌كه‌ی داوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌ یارمه‌تیدان

جێگای شانازییه‌ بۆ من، خزمه‌تی گه‌لی عیراق بكه‌م و له‌ نزیكه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق كاربكه‌م وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

به‌ بۆنه‌ی ساڵی نوێوه‌، هیوای ته‌ندروستی و خۆشیی بۆ ئێوه‌ و خۆشه‌ویستانتان ده‌خوازم .

سوپاس بۆ ئێوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.