به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی 2019و كۆتاییهاتنی ساڵی 2018، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و ده‌ستبه‌كاربوونی بروسكهسهكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هاووڵاتییانی عیراق كردووه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: -
عیراق وڵاتێكی قه‌شه‌نگ و خاوه‌ن ڕابردوویه‌كی دێرین و فره‌ییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده.
هه‌روه‌ها وڵاتێكه به هۆی ململانێكانه‌وه دووچاری ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و نه‌هامه‌تی بووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ تێكشكانی داعش، كه‌شی بێئومێدی كۆتایی پێدێ و ڕێگای هیوا و گه‌شبینی داهاتوو ده‌كرێته‌وه.
چه‌ندان ده‌رفه‌تی مه‌زن هه‌یه بۆ عیراق. هه‌رچه‌نده ڕێگا به‌ره‌و سه‌قامگیریی و خۆشگوزه‌رانی درێژخایه‌ن كه شایه‌نیه‌تی ڕێگایه‌كی سه‌خته. سه‌ره‌ڕای تێكشكانی سه‌ربازی، هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه له سه‌ر ئاسایش.
تا ئێستاش، نزیكه‌ی 8.1 ملیۆن ئاواره‌ی عیراقی ماون بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی و شكۆمه‌ندی بگه‌رێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. چه‌ندان تۆن له چه‌ك و مادده‌ی نه‌ته‌قێنراوه له ناوچه ئازاد كراوه‌كان په‌رش و بڵاو بووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی هاوكارین.
عیراقییه‌كان داوای دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی و خوێندن و ده‌رفه‌تی كار‌و چاكسازی راسته‌قینه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك مافی خۆیانه.
من بڕوای ته‌واوم هه‌یه، كه‌وا عیراق له میانه‌ی پێداگیریی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كان زاڵ ده‌بێت و به‌هێزتریش ده‌رده‌كه‌وێت.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساته هه‌ره سه‌خته‌كانی عیراق یارمه‌تی وڵاته‌كه‌ی داوه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له یارمه‌تیدان.
جێگای شانازییه بۆ من، خزمه‌تی گه‌لی عیراق بكه‌م و له نزیكه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق كاربكه‌م وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
به بۆنه‌ی ساڵی نوێوه، هیوای ته‌ندروستی و خۆشیی بۆ ئێوه و خۆشه‌ویستانتان ده‌خوازم.
سوپاس بۆ ئێوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.