پەرلەمانتارێکی مەسیحی لە پەرلەمانی عێراق داوای لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ موفتیی عێراق دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30-12-2018، رێحان ئەیوب، سەرۆکی کوتلەی ئەنجومەنی گەلی کلدانی سریانی و ئاشووری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دەبێ مەهدی سومەیدەعی، موفتی عێراق داوای لێبووردن بکات.
رێحان حه‌نا ئەیوب بە توندی ئەو سەرکۆنەی لێدوانەی مەهدی سومەیدەعی کردووە و پێی وایە ئەو لێدوانە ناکۆکە لەگەڵ بنەماکانی دەستووری عێراق و بنەما نێودەوڵەتییەکان و بەپێویستی دەزانێ لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ بکرێت.
پێشتر مەهدی سومەیدەعی رایگەیاندبوو، ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی سەری ساڵ و لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د. خ.) حەرامە و نابێ مسوڵمانان ئەنجامی بدەن.
دوای ئەوەی مه‌هدی سومه‌یده‌عی موفتیی عێراق فەتوایەکی سەبارەت بە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ و یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر دا و لە دژی وەستایەوە، وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستانیش وەڵامی ئەو فەتوایەى دایه‌وه و داوا دەکات رێکاریی یاسایی لەبەرامبەریدا بگیرێتە بەر.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوهو لە بەشێکیدا هاتووە"به‌توندی دژی لێدوانه‌كانی ناوبراوین وە ئەم جۆرە بۆچونە ھەڵانە بەتەواوەتی وەك بۆچونی گروپی دەرندی داعشە ، بۆیە داوا ده‌كه‌ین رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چی دی ئه‌م جۆره كه‌سانه‌و ئه‌م جۆره فه‌توا نازانستییانه شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌به‌ر یه‌ك ههڵنهوهشێنن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.