شەیما حەیالی وەزیری پەروەردەی عێراق بڕیارە ئەمڕۆ دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بكات . هۆكارەكەشی بۆ ئەو هەواڵانە دەگەڕێتەوە كە برا گەورەكەی پەیوەندی بە رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە هەبێت .
حەیالی روونیكردەوە كە داعش خەڵكی موسڵی لە ژێر هەڕەشە و گوڕەشەدا ناچاركردبوو لە كارەكانی خۆیان لە فەرمانگەكان بەردەوام بن و راشیگەیاند برای منیش یەكێك بووە كە لە فەرمانگەكەی ماوەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە لە كارەكەی . بەڵام براكەم بەشداری لە هەڵگرتنی چەك و كوشتنی عێراقیەكان نەبووە .
راشیگەیاند كە هەندێ كەسی نابەرپرس چەند پارچەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردۆتەوە كە براكەم پەیوەندی بە داعشەوە هەیە .
حەیالی روونیكردەوە كە بۆ هەمووان رادەگەیەنم كە دەستلەكاركێشانەوەی خۆم دەخەمە بەردەست عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران .
راشیگەیاند كە سوێند دەخۆم بەخوا و بەگەلی عێراقیش رادەگەیەنم كە بە هیچ شێوەیەك پەیوەندیم بە تیرۆریستان و تاوانباران نیە كە دەستیان بە خوێنی عێراقیەكانەوە سوور بێت .
شایانی باسە شەیما حەیالی دوای 4 رۆژ لە وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی پەروەردە دەستی لە كار كێشایەوە
پێشتر مشعان جبوری پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بابەتێكی لە فیس بوك بڵاوكردەوە بەوەی لەیس حەیالی برای وەزیری نوێی پەروەردەی عێراق گەورەترین سەركردەی داعش بووە لە موسڵ .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.