فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌تى له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردیته‌وه ، كاتژمێر 5:30 ى به‌یانى ئه‌مرۆ شه‌ممه 29 ى 12 ى 2018 ، له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری بارههڵگریكی جۆری ئه‌كترۆس كهلهشاركانی ناوه‌راست وخواروی عێراق هاتبوو ، شۆفێره‌كه‌شی عه‌ره‌ب بوو به‌هۆی تیژرۆیی وخێرا لێخوڕینه‌وه له‌نزیك پیشانگایهكانی ئۆتۆمبێل كۆنترۆلی له‌ده‌ستدا و له‌دوای ئه‌وه‌ی له شه‌قام ده‌رچوو خۆی كێشا به‌كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێل كه‌له پَیش پیشانگایه‌ك بۆ نمایشی فرۆشتن دانرابون
فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لهڕووداوهكهدا 8 ئۆتۆمبێلی ههمهجۆر تێكشكا و له‌گه‌ل زیان گه‌یاندن به مۆهلیدهیهكی گه‌وره
گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ئه‌نجامی روورداوهكهدا زیانی گیانی نه‌كه‌وته‌وه به‌هۆی چۆلی شوێنه‌كه له‌كاتی زووی به‌یانی ، به‌لام زیانیكی ماددی یه‌كجار زۆر كه‌وته‌وه









شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.