بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28/12/2018، عومه‌ر ره‌زازی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن سه‌ردانی عیراق بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان به‌رپرسی گه‌وره‌ی وڵاتان سه‌ردانی عیراقیان كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سەرۆك وەزیرانی ئوردن بە سەرۆكایەتی وەفدێكی وەزارەتی گەورەی وڵاتەكەی، سەردانی عیراق دەكات و بڕیاریشه چاوی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بكەوێت.
لە كۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆك وەزیرانی ئوردن و عیراق، ئایندەی هەماهەنگییەكان لە بوارە سیاسی و ئابوورییەكاندا تاوتوێ دەكرێت، بە جۆرێك كە خزمەت بە هەردوو وڵات بكات.
وەفدەكەی ئوردن، گفتوگۆی فراوان لەگەڵ لایەنی عیراقی سازدەكات بۆ تەواوكاریی ئابووری نێوان هەردوو وڵات و زیادكردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وێڕای بەگەڕخستنی هێڵی بازرگانی و تەواوكردنی هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوتی عیراق و بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگییەكان لە بواری پیشەسازی و وەبەرهێنان و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و كارامەییەكان لە هەموو بوارەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.