Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:28

یه‌په‌گه‌ به‌ ته‌واوى له‌ منبج کشاوه‌ته‌وه‌

یه‌په‌گه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى ڕژێمى سووریا ده‌كات
کوردستان TV
100%

يه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) كه‌ باڵى سه‌ربازى پارتى یه‌كێتى دیموكراسیی (په‌یه‌ده‌) سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌یه‌، رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به‌ ته‌واوى له‌ منبج كشاونه‌ته‌وه‌ و خۆیان ته‌رخان كردووه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى یه‌په‌گه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: "به‌هۆى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ به‌رده‌وامانه‌ى ده‌وڵه‌تى توركیاوه‌ بۆ له‌شكركێشى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى باكوورى سووریا و وێرانكردنى ناوچه‌كه‌ و ئاواره‌كردنى خه‌ڵكه‌كه‌ى وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ جه‌رابلووس، ئه‌عزاز، باب و عفرین روویان دا، ئێمه‌ له‌ یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل رایده‌گه‌یه‌نین، دواى كشانه‌وه‌ى یه‌كجاریمان له‌ ناوچه‌ى منبج خۆمان بۆ شه‌ڕى داعش و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانى دیكه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتى فورات و ناوچه‌كانى دیكه‌ ته‌رخانكردووه‌".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "داوا له‌ ده‌وڵه‌تى سووریا ده‌كه‌ین، كه‌ ئێمه‌ گه‌ل و خاك و سنوورمان پێوه‌ى په‌یوه‌سته‌ هێزه‌كانى بنێرێت بۆ گرتنه‌ ده‌ستى ئه‌و ناوچانه‌ و پاراستنى ناوچه‌ى منبج له‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.