Erbil 14°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 17:55

به‌ ڤیدیۆ.. له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ کێشانى جگه‌ره‌ى ئاسایى زیانى زیاتره‌ له‌ جگه‌ره‌ى ئه‌لیکترۆنى

كاریگه‌رى یه‌ك مانگ
کوردستان TV
100%

به‌پێى بابه‌تێكى رۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى نوێترین توێژینه‌وه‌ كاریگه‌رى یه‌ك مانگ جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر له‌شى مرۆڤ ئاشكرا ده‌كات و هه‌روه‌ها جیاوازى له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌خاته‌ڕوو.

سه‌نته‌رى ته‌ندروستى گشتى ئینگلته‌را هه‌ستاوه‌ به‌ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك تیایدا 3 تیوبى شووشه‌ى به‌كارهێناوه‌ و كۆمه‌ڵێك لۆكه‌ى تیادا جێگیركردووه‌، یه‌كێك له‌و تیوبانه‌ دووكوڵى جگه‌ره‌ى ئاسایى و یه‌كێكى تر دووكه‌ڵى جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى و ئه‌وى تریان هه‌واى ئاسایى تێده‌كرێت.

تاقیكردنه‌وه‌كه‌ 320 جگه‌ره‌ كه‌ ده‌كاته‌ 16 پاكه‌ت له‌ ناو تیوبه‌كه‌ سووتاوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا جیاوازى زۆره‌ له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌ى واى ده‌رخستووه‌ كه‌ جگه‌ره‌ى ئه‌لكترۆنى باشتره‌ له‌ جگه‌ره‌ى ئاسایى به‌ڵام پرۆفیسۆر مارتن مه‌ككیى له‌ قوتابخانه‌ى خاوێنى و خولگه‌ى داو ده‌رمان هۆشدارى به‌كارهێنه‌رانى جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى داوه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ جگه‌رانه‌ به‌شداره‌ له‌  نه‌خوشییه‌كانى دڵ. 

سێ ملیۆن كه‌س له‌ وڵاتى به‌ریتانیا جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى به‌كاردێنن و تا ئێستاش 22.000 هه‌زار كه‌س دواى به‌كارهێنانى جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترونى وازیان له‌ جگه‌ره‌كێشان هێناوه‌.  

برۆفیسۆر مارتن مه‌ككیى ده‌ڵێت: باشتر وایه‌ كه‌سانى جگه‌ره‌كێش به‌ رێنمایى پزیشك و سه‌نته‌رى هاندانى وازهێنانى جگه‌ره‌كێشى واز له‌ جگه‌ره‌ بێنن نه‌ك هانا بردن بۆ جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى و هیچ پێڕه‌وێك نییه‌ كه‌ جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى باش بێت چونكه‌ ئه‌ویش كاریگه‌ى و به‌شدارى هه‌یه‌ له‌ نه‌خوشییه‌كانى دڵ.

 

 

ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.