سەرۆكی ئەمریكا مەترسی خۆی لەسەردانەكەی بۆ عێراق دەربڕی و دهڵێت، ترسی هەبووە لەو سەردانە.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی سی ئێن ئێن، (دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە، ئەو ترسی هەبووە لەسەردانەكەی بۆ عێراق، بەتایبەتی كاتێك سەردانی بنكەی ئاسمانی (عەین ئەسەد) ی كردووە لەپارێزگای ئەنبار.
ناوبراو گوتوشیەتی، ئەوان بەڕێگەی فڕۆكەیەكی تایبەتی ڕەوانەی شوێنی تایبەتی كراون، فڕۆكەكەش پەنجەرەكانی هەمووی داخراون و تەنها تارمایی لێ دیاربووە.
هەروەها (دۆناڵد ترامپ) ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو مەترسی لەسەر ژیانی خۆی نەزانیوە، بەڵكو مەترسی لەسەر دامەزراوەی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی هەبووە.
لەكۆتاییدا ترامپ دەڵێت، من دەزانم ئەوەی كراوە لە گرتنەبەری ڕێو شوێنەكان بۆ پارێزگاری كردن بووە لەسەلامەتی ئەو شاندەكەی یاوەری، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر نیگەرانی بارودۆخەكە بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.