Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:51

که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د هێشتا هه‌ر غه‌ریبی هه‌ولێر ده‌کات

به‌ سه‌ردان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان
کوردستان TV
100%

دوێنێ چوارشه‌مه‌ (٢٦-١٢-٢٠١٨) له‌ هۆڵی پێشه‌وا له‌ناو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری رۆشنبیری و بریكاری وه‌زیری رۆشنبیری و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت و به‌رپرسانی حكومی و حزبی و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندا و ئه‌ده‌بدۆستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت به‌ هاوكاری گرووپی موزیكی ته‌مه‌ن و ژماره‌یه‌ك گه‌نجی به‌هره‌مه‌ند، كۆڕێكی شیعری بۆ خاتوونی شاعیر (كه‌ژاڵ ئه‌خمه‌د) ساز كرد، له‌و كۆڕه‌ شیعریه‌دا، كه‌ چه‌ند پارچه‌ موزیكێكیش ژه‌نران، كه‌ژاڵ شیعری (هێشتا هه‌ر غه‌ریبیت ده‌كه‌م هه‌ولێره‌ ماست)ی خوێنده‌وه‌ و بووه‌ جێی ره‌زامه‌ندی ئاماده‌بووان.

شایانی باسه‌ خاتوو كه‌ژاڵ له‌دایكبووی ١٩٦٧ی كه‌ركووكه‌ و دواتر گواستوویانه‌ته‌وه‌ سلێمانی و قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌وێ ده‌ستپێكردووه‌، له‌ ساڵی ١٩٨٧ ده‌ستی به‌ شیعر نووسین كردووه‌ و له‌ ساڵی ١٩٩٢ چووه‌ته‌ بواری رۆژنامه‌نووسی، ساڵانێكه‌ شیعر ده‌نووسێ و شیعره‌كانیشی بۆ زمانه‌كانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و فارسی و توركی و نه‌رویجی وه‌رگێڕدراون.

كه‌ژاڵ دوای شووكردنی به‌ كه‌سێكی ئوردنی به‌ ره‌سه‌ن كورد، ئێستا له‌ وڵاتی ئۆردن داده‌نیشێ و به‌ سه‌ردان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان.

ئا/ سه‌ردار قادر

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

ktv

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.